کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەلایەك شینەو لەلایەك شایى

Sunday, 01/01/2012, 12:00






بەداخەوە لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوو دا جارێكى تر براكوردەكانمان لەباكورى كوردستان كەوتنە بەرشاڵاوى دڕندانەى فڕۆكەكانى توركیا كەتیایدا دەیان هاووڵاتى بێتاوان بونەقوربانى كە ئەمەیەكەم جارنیە هاووڵاتیانى كورد ئەكەونە بەر تۆپ و چەكى قورسى ووڵاتانى دراوسێمان كە تەنهاهۆكارو گوناهى ئەم هاوڵاتیە سڤیل و بێ تاوان و دورەلەشەڕە هەرئەوەیەكەكوردن كەكوردبونیش بوونێكى خوای یە بۆئێمەى كورد لەكوردوستان ئەوەى لێرەدا جێگاى پرسیارو مایەى لەسەروەستان بۆهەرماوەناماوەیەك دیارى ئەم ووڵاتانەى دراوسێمان بۆئەم گەلەستەم دیدەیەو خێرلەخۆنەدیوەى كوردستان بریتیە لە تۆپبارانكردن و دەربەدەركردن وسوتاندن و شەهیدكردن ئەمانەهەمووى لەكاتێكدا ڕووئەدات كەسەردەم سەردەمى دیموكراسى و مافى مرۆڤ و ئازادیە بەڵام مەخابن ئەم مافى بون وئازادى مافە تەنها بەكوردەكان لەكوردستان ڕەوانابینرێت لەم ووڵاتى كوردەواریە ڕۆژیك نیە لەمێژوودا كە كارەسات و نەهامەتى و كێشەو گرفت بۆ ئەم میلەتەى تیاتۆمارنەكرابێت ئەوەى مایەى لەسەروەستانە حكومەت وسەرۆكایەتى هەرێم هەرچەند ماوەیەك لەمەوپێش بۆكوژرانى سەربازانى تورك لەناوچەى هەكارى بەدەستى چەكدارەكانى پارتى كرێكارانى كوردوستان كەهەردوولایان لانى كەم چەكداربوون وهاووڵاتى مەدەنى نەبوون زۆربەتوندى ئیدانەكراو پەیوەندى تەلەفۆنى لەنێوان سەرۆكى هەرێم وسەرۆكى ئەنجومەنى وەزیرانى توركیا ئەنجام درا بەڵام بەداخەوە بۆئەم كارەساتەدڵ تەزێنە سەرۆكایەتى هەرێم و حكومەتى هەرێمى كوردستان باس لەنیگەرانى ئەكەن كە ئەم هەڵوێستە زۆركەمە تەنانەت كاربەدەستانى ووڵاتى توركیا خۆیان ئیدانەى كارەكەیان كردووەباشە بۆئەبێت حكومەت و سیاسەت مەدارانى ئەم هەرێمە وەك پێویست لەسەر كوردانى كوردستان بێینەدەنگ ئەمە هەڵوسَستى حكومەت و لایەنەبەرپرسەكانە كەلەئاست چاوەڕوانكردنى خەڵك نەبوو لە سەرئەم ڕوداوە وەلەلایەكى ترەوە پارەیەكى زۆرلەلایەن حكومەتەوەتەرخان كراوە بۆئاهەنگەكانى سەرى ساڵى زاینى كە ئەم ئاهەنگانەش لەشاروهۆڵەكاندا بەچەند ڕۆژێكى كەم دێت دواى ئەو رووداوەدڵتەزێنەى كەبەسەر هاووڵاتیانى بێ تاوانى ناوچەى شەڕناخ داهات لەكوردوستانى باكور كە دەیان كەسى بێتاوانى كورد بونەقوربانى ئایا هاوهەڵوێستى و هاوغەمى دەسەڵات و كوردەكان لەم هەرێمەى لاى خۆمان بەو شێوەیەنمایش ئەكرێت كەهەزارەهادۆلارى ئەم ووڵاتە لەڕازاندنەوەى شەقامەكان وكەیف وسەفاو شادى هۆڵەكانداسەرف بكرێت ئایانەدەكرا حكومەت و دەزگابەرپرسەكان وەك هەڵوێستێك بۆهاوسۆزى وهاوخەمى براكان وهاونیشتمانیەكانمان لە كوردستانى باكور ئەم ساڵ وەك هاوسۆزى وهاوغەمیەك بەشێوەیەكى ترتەعبیرمان لەم یادو ئاهەنگانەبكردایە ئەویش پیشتیوانى و هاوكارى و بەدەمەوەبونى ئەو خەڵكە لێ قەوماوبریندارە بوایە نەك لە شەڕناخ شین ببێت و لەشاریش شایى ئایا ئەم كارەساتەئەوەندەى نەئەهێا كە وەك هەڵوێستێكى نەتەوایەتى هەموومان وەك كورد لەكوردستاندا ئەو پەیامەمان بگەیاندایەتەواوى ناوەندە نێو دەوڵە تى و جیهانیەكان كەواجیهان لەپشوى سەرى ساڵ دایە خەریكى ئاهەنگ گێڕانن بەهۆى هاتنى ساڵى نوێوە وەخۆیان بۆ ئاهەنگەكانى ئەو یادەساز ئەكەن بەڵام بەداخەوەجارێكى تردیارى ووڵاتانى دراوسێ كورد خوێن لاشە وسەرگەردانى ئەكەنە دیارى بۆ كوردان لەكوردستاندا ڕۆژێك تۆَپ باران ڕۆژێك ئاوارەبون وڕۆژێك سوتاندن و ڕۆژێك هێرشى تەیارە وبەداخەو هیچى تریان بۆئەم میلەتەمەزڵومە نەهێناوە بۆیە جێگاى خۆیەتى لەم سەرەتاى ساڵى تازەیەدا هەمومان دەنگمان بكەین بەیەك وەتەواوى ڕێكخراو لایەنەكان و دەستەو گرووپەكان هەوڵەكانیان بكەن بەیەك بوئەوەى ئەم كارەساتە بەتەواوى ناوەندەكانى ووڵاتان ودنیا بگەیەنن و وەهەوڵى جدى بدرێت بۆئەوەى كۆدەنگیەكى جیهانى دروست بكرێت بۆ پشتوانى كردنى كوردو كێشە ڕەواكەى چۆن كۆڕەو وكارەساتى كیمیاباران و زۆرێك لەكارەساتەكان بوونە ناساندنى زیاترى كێشەكەمان بەجیهان بۆیەپێویستە هەموولایەك هەوڵ بدەن بەتایبەتیش كاربەدەستان و دەسەڵاتداران بۆئەوەى بتوانن سود لەم ڕووداوە وەربگیرێت وە ببێتەخاڵێكى وەرچەرخان بۆكوردو كێشەكەى و بەدەست هێنانى پشتیوانى بۆى بەڵام ئەوەى جێگاى تێڕامانە ئەوەیە بۆلەلایەك شین وئازارو گریان وەلەلایەك شاى و هەڵپەڕین و ئاهەنگ گێڕان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە