کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەزموونى حكومڕانى هەرێم لەتەرازوى ژیریدا

Tuesday, 25/12/2012, 12:00






لەهەموو دنیا حكومەت شیعارو بانگەوازى خزمەتى خەڵك و هاووڵاتیەكانى ئەكاتە كردارو ئەیەوێت ڕۆژ بەڕۆژ ووڵات و ئەزموونەكەى بەرەو پێشەوەئەبات وە پێشكەوتنى ووڵاتانى دنیا لە سود وەرگرتن لە پرۆسەى حوكمدارى ئەزموونى كار یاندا دێتە پێش بەڵام ئەوەى مایەى لەسەر وەستان و شایانى لەسەرووتنە ئەوەیە دواى بیست ساڵ لەئەزموونى حوكمدا رى لەكوردستاندا كەمو كوڕیەكان ئەوەندە زۆرن نازانرێ لەچیەوەدەست پێ بكەیت لەكاتێكدا كە زۆربانگەشەى ئازادى و دیموكراسى و مافى مرۆڤ ئەكرێت ئەمەش ئەتوانین بڵێن هەرناوەوە یان هەربۆ چەندان كەسى دیارى كراوە وەیان وورتر بڵێین بۆ دەسەڵاتدارانە وە بوارى خزمەتگوزاریەكان ئەبینین كە چەندان كەموكوڕى پێوەدیارە لەپاى بوجەیەكى زەبەلا حدا بۆ ژمارەیەكى كەم لەووڵاتێكى كەمدا بەڵام زۆرینەى خەڵكەكەى هەژارو كەم دەرامەتن سەیرى پڕۆژەى خزمە تگوزا ریەكان ئەكەین هەرلەبوارى نیشتە جێبوونەوە كە هەزارن هاووڵاتى و خانەوادەى ئەم هەرێمە بێ شوێن ولانەن وە لە بوار تەندروستى و خزمەتى تاكەكانى كۆمەڵگەدا بە هەزاران هاووڵاتى ئەم هەرێمە بەدەست چەندان نەخۆشیەوە ئەناڵنن وە تەنانەت پارەى نەشتەرگەریەكى بچوكیشیان نیە وە ئەگەر سەیرى كەرتى سوتەمەنى ئەم ووڵاتەئەكەیت لەكاتێكدا ژێر زەوى ئەم ووڵاتە هەموو خەزنەیەو نەوتە دنیالێى سودمەندە بەڵام هاووڵاتیانى ئەم هەرێمە وە بەتایبە تى شوفێرانى ئەم ووڵاتە ئەبێت ڕۆژانە چەندكاتژمێرێك لەتەمەنیان لەسەرەى بەنزین و گازلەویستگەكانى وەرگرتنى سووتەمەنى بەسەربەرن وەهەروەها ئەگەر سەیرى ڕێگاوبان و شەقامەكان وەهەروەها پردەكانى پەڕینەوەئەكەین هەمووى پڕیەتى لەكەموو كوڕى و وەرشۆژانە ئەم كەموكوڕیانە لەڕێگاوبانەكاندا ئەبنە هۆكارى گیان لەدەست دانى ئازیزان و خۆشەویستا نمان وە ئەگەر سەیرى كارەبا ئەكەیت بەداخەوە دواى چەندان ساڵ لەحكومەت و ئەزموونى حوكمڕانى لەكوردستاندا تا ئەكاتەش حكومەت و دەزگالەرپرسەان نەیان توانیوە كارەباى بەردەوام بۆهاوولاچتیان دابن بكەن بەڵكو ئەوە مولیدە ئەهلیەكانن كە ئەویش هاوڵاتیان خۆیان بەشدارى ئەكەن و مانگانە بڕێكى زۆر لەداها ئەدەن بەرانبەر بەچەند ئەمپێر ێك لەكارەبا وەئەگەر لە پرۆسەى پەروەردەو فێركردنەوە دەست پىچ بكەین ئەواچەندا قوتابخانەو خوێندنگە لە خانووى كرێ دا پرۆسەى خوێندن بە قوتابیەكانیان ئەنجام ئەدەن كە هیچ مەرجێكى خوێندنگاو قوتابخانەى تیانیە وە ئەو بینایانە كەهەشن بەداخەوە زۆربەیان شیاو نین هەرچەند مانگێك لەمەو پێش بوو كە دیوارى چەند قوتابخانە یەك ڕوخا وەلەوەش ناخۆشتر كە بوە هۆى گیان لەدەست دانى خوێنكارێك وەئەگەر سەیرى پلان و نەخشەى حكومەت ئەكەیت كە ساڵانە چەندان كەس خوێندن تەواو ئەكەن بەڵام دواجار دێنە سەرشەقام و ناڕەزاى دەر ئەبڕن ونائومێدى خۆیان بەرانبەر بەژیان دەرئەبڕن وە بەهۆى بێكاریەوە وەیان دانەمەزراندنیانەوە لەلایەن وەزارەتەپەیوەندى دارەكانەوە وەئەگەر سەیرى دامو دەزگا ئیداریەكان ئەكەین تاكەپێوەر بۆ بەدەست هێنانى پلەو پایەو پۆست بریتیە لەئەندام بوون لەحیزبى دەسەڵاتدارداو ئیتر پسپۆرشى و دڵسۆزى و لێ هاتوى و خزمەت هیچیان پێوەر نین ئایا ئەمەیە پلانى پێش كەو تنى ووڵات و هەنگاو نان بەرەو بەدەزگایى بوونى دامو دەزگاكانى هەرێم وە ئەگەر سەیرى بڕیارەكانى پەڕلەمان ئەكەیت كەبڕیاربوووەیان وەك بانگەشەیان بۆ ئەكرد ئەو بڕیارانەى كەڕەهەندى نیشتیما نیان هەیە پێویستە لەسەر بنەماى سازان بوە لەنێوان لایەنە سیاسیەكان بەڵام بەداخەوە ئەبینین و ئەبیستین كەتەنانەت پەڕلەمان گویێ لەوئەندامەكانى پەڕلەمانیش ناگرێت چ جاى هاووڵاتیان هەرێم وە ئەگەر سەیرى موچەى بەرپرسان و داهاتەكانیان ئەكەیت لەگەڵ ئەو هەمووجیاوازیەى كەهەیانە لەگەڵ فەرمانبەرانى دامو دەزگاكانى حكومەتى هەرێمى كوردستان كە ئەمە ئەوەمان پێ ئە ڵێت ئایا ئەوانیش هەروەك ئێمە هاووڵاتى ئەم هەرێمەنین هەروەك ئێمە لەسەر زەوى ناژین بۆئەبێت مووچەو داهاتى ئەوان چەند قاتى هاووڵاتیەكى سادەى ئەم ووڵاتە بێت بۆیە دواجارئەگەینە ئەو ڕاستیە كە ئەم حكومەت و دەسەڵاتدا رانەى ئەم هەرێمەى خۆمان نەك هەرچاكسازى ناكەن بەڵكو بیریشى لێ ناكەنەوە وەئامادەنین كاربۆ خزمەت و ئاوەدانى ووڵات بكەن بەڵكو ئامادەن ووڵات و هاووڵاتیان بكەنە خزمەت ویست و ئارەزوەكانیانەوە .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە