کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت میلله‌تیان كرد به‌د به‌خت

Thursday, 17/07/2014, 12:00





دڵمان خۆش بوو كه‌ ئه‌مجار په‌ڕله‌مان حكومه‌تمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاره‌ به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ركه‌وت هه‌موو بونه‌ پارێزه‌ری حكومه‌ت به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مانه‌بوون :ـ

1ـ له‌م هه‌رێمه‌دا كه‌س ئۆپۆزسیۆن نیه‌ هه‌مووی پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌وه‌ی باری لاره‌ ته‌نها هاووڵاتیان و ووڵاته‌ .

2 ـ هه‌رچیان بوێت بڕیاری لێ ئه‌ده‌ن به‌ ته‌وافق له‌سه‌ری ڕێك ئه‌كه‌ون له‌بری به‌ڕێكردنی بڕیاره‌كان زۆر ینه‌ ی ده‌نگ ئێستا باو باوی ته‌وافوقه‌ .

3 ـ ئه‌توانین بڵێین ڕێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی ویه‌كێتی گۆڕاوه‌ بۆنێوان پارتی و گۆڕان به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ بوو گۆڕانه‌كه‌ ئه‌وانیش ئه‌یان وت ئه‌ی گۆڕێن به‌ڵام باسی باشترو خراپتریان نه‌كردبوو .

4 ـ جارا ن نه‌وت به‌ته‌نكه‌ر ئاودیو ئه‌كرا به‌ڵام ئێستا بوه‌ به‌بۆڕی بۆیه‌ ژماره‌ی لیتره‌كان و داهاته‌كه‌ی له‌ كه‌ناڵه‌كانه‌وه‌ ناژمێردرێت .

5ـ جاران چه‌ند لایه‌ن و كه‌ناڵێك هه‌بوو دیفاعیان له‌ هاواری ناخ و هه‌ناوی خانه‌واده‌ی كاوه‌ و سوركێو سه‌رده‌شت و سۆران و ئه‌وانی تربكات به‌ڵام ئێستا خانه‌واده‌كانیشیان بێ ناز كه‌وتون .

6 ـ باسی حكومه‌تی كوردی ئه‌كرا قسه‌ له‌سه‌ر گشتپرسی ئه‌كرا هه‌مووی درا به‌به‌شداری به‌غا .

7ـ جاران هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ له‌ پرسه‌ نیشتیمانی چاره‌نوس سازه‌كانی گشتی دا یه‌ك هه‌ڵوێست بوون به‌ڵام ئێستا ئه‌ویش نه‌ما هه‌ریه‌كه‌و په‌یامێك ئه‌دا .

8 ـ ئێستا چاره‌ سه‌ری گرفته‌كان ئه‌بیت میلله‌ت خۆی چاره‌ی كا بۆنمونه‌ سوته‌مه‌نی گران كرا تاحكومه‌ت له‌قه‌یرانی پاره‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕزگار بكات .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە