ئەو پرسیارانەى كە لە سەر خۆ حنكاندنى قایم قامى سلێمانى دروست ئەبن
Sunday, 15/04/2012, 12:00
ئەوە ى دوێنى سەرجەم دەزگاكانى ڕاگەیاندن باسیان كرد و بڵاویان كردەوە ئەوەبو كە قایمقامى سلێمانى (زانا محمد سالح) دواى ئەوەى چەند ڕۆژێك لەلایەن دادگا و ئاسایشى سلێما نیەو دەست بەسەركراوە لەسەر گەندەڵى و بەرتیل وەرگرتن، دواى ئەوەى كە لەدەزگاكانى ڕاگەیاندنەوە ئەوە بڵاو كرایەوە كە هەندێك كەسى تر لەو مەلەفەوە تێوەگلاون، هەندێكیش دەستگیركراون، دوای ئەوەى ئێوارەى ڕۆژى (14/4/2012) ئەوە بڵاوكرایەوەكە قایمقامى سلێمانى لەبەندینخانەدا خۆى خكاندوە.
ئەم ڕووداوەنە خوازراوە چەند گومانێک بە بیرو هزرماندا دێت، کە دەبێت قسە و پرسیاریان لەسەر بکرێت:ـ
1 ـ كاتێك هاووڵاتیەك دەست بەسەر ئەكرێت، هەرچییەکی پێ بێت لێ دەسەندرێت تەنانەت قەڵەم و قایشى پانتۆڵەكەشى ئەگرێتەوە ، نەوك هەوڵى ئازارگەیاندن بەخۆى یان كەسانى تر بگەیەنێت .
2 ـ ئایا قایمقامى سلێمانى بەتەنیا لە سجنى ئینفرادیدا بووە یان نا؟ چونكە ئەو پرسیارە ئێمە نازانین و وەڵامەكەى لاى بەرپرسانى بەندیخانەكەیە.
3 ـ لە ڕوونكردنەوەى پزیشكى دادوەرى دا باس لەوە ئەكرێت كە بە وایەرى سەیارى كارەبا خۆى خنكاندووە، ئایا كارەباى ژوورەكەى و ئەو وایەرە ى چۆن خستۆتە ملى خۆى و خۆى پێ خنكاندووە، چونكە لە ژوورێكى ئاوادا چۆن خۆى ئەو كارەى ئەنجام داوە، کە دەبوو کارەبا بیگرتایە، یان وایەری ئاڕێلی تەلەفیزیۆنەکە بووە؟ ئەمانە هیچی باس نەکراوە؟
4 ـ ئایا قایمقام ئەو وایەرەى بەكۆێوە هەڵى واسیوەو خۆى پێخنكاندووە، بۆیە ئەم پرسیارانە و چەندین پرسیارى تر ئەوەمان پێ ئەڵێن كە ئەكرێت هۆكارى نادیار لە پشت ئەم ڕووداوەوە هەبێت، كە هەمووی شاردراوەتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست