وابزانم خەتاى دایكمە كە وەزیرى پەروەردە جەڵتەى لێدا
Thursday, 23/12/2010, 12:00
دواى ئەوەى لە سایتى پیرۆزى كوردستان پۆست هەواڵى جەڵتە لێدانەكەى وەزیرى پەروەردەم خوێندەوە ، یەكسەر دواعەكەى پیرە داكم هاتەوە گوێ كە هەموو جار دەیوت (یارەبى خێر لە خۆیان نەبینن كوڕم ئەوەندە ساڵە خوێندنى بەبەلاش ، ئەهـ حەزرەتى غەوس لە پەل و پۆ بكەون .....) ، هەرچەندە من لەگەڵ مردن و نەخۆشى نیم ، بەڵام تا ڕادەیەكى زۆر دڵنیام جەڵتەكەى جەنابى وەزیر دوعاى ئەو قوتابیانە و داك و باوكیانە كە تا ئێستاش دواى چەندان ساڵ لە دەرچوونیان لە زانكۆ و پەیمانگاكان هەر چاوەڕێ ى دامەزراندنن .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست