قسەكانتان بەڕۆژی ڕووناك هەموو درۆ دەرچوو؟؟؟؟؟
Friday, 19/08/2011, 12:00
لەو هەموو بەڵێن و پەیمانانەی بەرپرسان لەسەروبەندی هەڵبژاردن بە خەلكی كۆیەیان دا ، دەتوانم بڵێم (%95) یان درۆ و تەفرە دان بوو ، ئەو (%5) ەی كە كراویشە سەدا سەد سەقەت و كەم و كوڕی زۆریان هەیە ، بۆ نموونە : تونێڵەكەی هەیبەت سوڵتان كە پارەیەكی زۆری پێوە خورا و هەر نەشكرا ، هەروەها پڕۆژەی ئاوی بۆگد-كڵێسە كە بە ناتەواوی بەجێهێڵدراوە و پشتگوێ خراوە ، جگە لەوانە پڕۆژەی پاڕكی هەواوان كە چەندەها داری لێچەندرابوو و شورایەكیشی بۆ كرابوو ، بەڵام لەبەر بێخزمەتی لەلایەن شارەوانیەوە گشت دارەكان ووشك بوون و لەناوچوون ، هەروەها پاڕكێكی تر لە باشوری كۆیە كراوە ئەویش لەبەر بۆنی پاشماوەی ئاژەڵان كەس ناتوانێ تیایدا بحەوێتەوە ، چونكە لەتەك شوێنی بەخێوكردنی ئاژەڵان درووست كراوە و شارەوانی دەسەڵاتی پێ چۆلكردنی نییە ، هەروەها پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی شەقامی هەیبەت سوڵتان چنارۆك ، كە دەماری سەرەكی كۆیەیە ، كە هێشتا تەواو نەبووە و لەبری ئەو ڕێگای كرۆژ هەیە ، كە ڕێگایەكی تا بڵێ ی بێكەلك و ناخۆشە ، لە چاوپێكەوتنی بەرنامەی (ئەم كاتەتان باش)ی كەناڵی گەلی كوردستانیش لە قائیمقامی شاری كۆیەیان پرسی (بۆچی ڕێگای كرۆژتان چاك نەكرد ، ئەوسا دەست بكەن بە نۆژەنكردنەوەی ڕێگای هەیبەت سوڵتان؟؟؟) لەوەڵامدا ووتی: (جا ئێمە چۆن ڕێگای كرۆژ چاك كەین لەگەڵ هەیبەت سوڵتان؟؟؟، بۆ دوو ڕێگا بێت ، ئێمە تەنها یەكێكیان چاك ئەكەین) ، تۆ سەیر قائیمقامیش دوو ڕێگای بە خەڵكی كۆیە قابیل و ڕەوا نییە ، ئەوە بەرپرسی یەكەمی شار ئەوها بێت ، دەبێ خەڵكی تر چیمان بۆ بكەن؟؟؟؟؟؟؟ ، من لێرەدا ئەمەوێ بپرسم ، ئایا كئ خاوەنی كۆیەیە ، خەڵكی كۆیە ڕوو لە كوێ بكەن بۆ داواكاریەكانیان؟؟؟؟ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست