ئەرێ بەرپرسەكان چاوتان كوێرە یان خۆتان گێل دەكەن؟؟؟
Friday, 12/11/2010, 12:00
كێ هەیە بۆ جارێكیش بێ بە ڕێگاى كۆیە هەولێر دا نەڕۆیشتبێ ؟؟ ، كێ هەیە لەو ڕێگەیە كە پڕ تاسە و قیڕى تێكچووە نێركەى هەناوى نەهێنابێتە خوارێ؟؟ ، كێ هەیە لە بەر خێرایى تانكەرە نەوت دزەكان فاتیحاى بۆخۆی نەخوێندبێ ؟؟، كێ هەیە گۆران عومەرى جوانەمەرگى لە یاد نەبێت ؟؟، كێ هەیە لە ڕێگاى كۆیە هەولێر دەیەها كارەساتى دڵتەزێنى ئۆتۆمبیل دڵى پر غەم نەكردبێ ؟؟، كێ هەیە دەیەها ئۆتۆمبیلى ئاخر مۆدیلى جام ڕەشى كەژاوەى بەرپرسانى هەردوولاى لەم ڕێگەیە نەبینیبێ ؟؟ ، كام بەرپرس ئەم ڕێگەیەى نە كوتیوەتەوە ؟؟ كام هاوڵاتى بۆ جارێكیش بێ لە خۆى نەپرسیوە (ئەرێ كەى ئەم ڕێگەیە ماقوول دەكەن؟؟؟) ، ئەم پرسیارانەو دەیەها پرسیارى گوماناوى تر هەن وەڵامەكانیان پرسیارێكى ترە كە نازانم لە كێ وەریان بگرمەوە ؟؟!!! دوا پرسیارم ئەوەیە ئەرێ بەرپرسان ئێوە چاوتان كوێرە یان خۆتان گێل دەكەن كە بەم ڕێگایەدا دەڕۆن كە لە جەبهە دەچێ بیرێك ناكەنەوە بۆ چاككردنى؟؟؟ قابیلە خۆ بە قەد جەزیرەى نەخلەى ئیماراتى تێ ناچێ !!! بابە وەڵا میللەت تازە ڕاهاتووە لە خۆى ناترسێت ، بەڵام خەمى ئێوەمانە و خەمى ئۆتۆمبیلە ئاخر مۆدیلەكانى ژێرى ئێوەمانە چونكە پارەى میللەتیان پێ دراوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست