ئەگەر یەكێتى فشار ى زیاتر بكات پۆستى سەرۆكایەتى حكومەتى ئایندە لەپارتى وەرئەگرن
Friday, 31/07/2009, 12:00
دواى بڵاوكردنەوەى ئەنجامە بەراییەكانى هەڵبژاردنى ئەندامانى پەرلەمانى كوردستان لەلایەن كۆمسیۆنى باڵاوە , لێرەو لەوێ دەنگۆى زۆر هەیە كە پارتى بەهیچ شێوەیەك پۆستى سەرۆكایەتى حكومەت ناداتەوە بە یەكیتى و بە خۆى زیاتر ڕەوا ئەبینێت . بەڕاى من ئەگەر یەكێتى ئەم فشارانەى خوارەوە بكات ئەتوانیت ئەو پۆستە وەربگریتەوە :
یەكەم : هەروەك ئاشكرایە سەرۆكى لیستى كوردستانى د.بەرهەم سالح ە كە جیگرى سكرتێرى گشتى یەكێتى یەو ئەو لەڕووى یاساییەوە ناسراوە لاى كۆمسیۆنى بالاى هەلبژاردنەكان , واتە دانانى ئەندامانى لیستى كوردستانى بۆ پەرلەمانى داهاتووى كوردستان بەدەست ئەم ئەبیت و بەدەست كەسى تر نابیت , ئەو كاتەش ژمارەى كورسیەكان بەیەكسانى وەك یەك بەش ئەكریت لەنیوان پارتى و یەكیتى دا كە هەر یەكێكیان نزیكەى 27 كورسى بەرئەكەوێت. بەدەست پارتى نابیت هەتا زیاتر بۆ خۆى دابنیت و بۆ یەكیتى كەمتر.
دوەەم : ئەوكەسەى كە لەلایەن لیستى كوردستانیەوە تەكلیف ئەكرێت بۆ دروستكردنى كابینەى نوێى حكومەت پێویستى بە وەرگرتنى متمانەى لایەنى كەم 54 كورسى پەرلەمان هەیە ,لەم حاڵەتەشدا هەروەك لەخاَلى یەكەمى پێشودا ڕوونمان كردەوە هیچ كام لەو دووحیزبە بەتەنها ناتوانن ئەو ژمارەیە بەدەست بهێنن . واتە ئەگەر پارتى زۆریش پێ داگرێت بە بێ یەكێتیەكان هیچى پێناكرێت و كاندیدەكەیان فەشەل دینیت لە بەدەست هینانى دەنگى تەواو كە 54 دەنگ لایەنى كەمێتى. لەهەمان كاتدا بەگوێرەى ئیتفاقیەى ستراتیجى نێوانیان سەرەى یەكێتیە ,پارتیش باش ئەزانیت كە ئەو كورسیانەى بەدەس هاتوون دەنگى راستەقینەى خەلك نیەو وەزعى لەیەكێتى باشتر نیە , بۆیە لەِرووى سایكۆاۆژیەوە تێكشكاوەو حەجمى خۆى باش ئەزانێت ئەو تەنازولە بۆ یەكێتى ئەكات . ئەگەر یەكێتیەكان پێداگرن.....
سێهەم : پارتى باش ئەزانیت بەگوێرەى یاسا ئەگەر لەماوەى دیارى كراودا نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێك زۆر خەتەرە بۆ یان , ئەوسا لیستى دووەمى براوە كە لیستى گۆڕانە تەكلیف ئەكرێت بۆ دروستكردنى حكومەت , كەئەمەیان بەلاى پارتیەوە زۆر خەتەرو خراپە , چونكە لیستى گۆران یەكێتیەكەى جارانن لەبەرگێكى تر و بەرنامەیەكى تر زۆربەى سەركردەكانیشى هەتا ئیستا هەر ئەندامى یەكێتى ماون و ئەو حیزبە بە هی خۆیان ئەزانن كەزۆر ئاسانە متمانەى ئەو 27 كورسیەى یەكیتى بەدەست بهێنیت چونكە هەتا ئێستا قوڵایى ئەو خیلافەى لەنیوان كۆران و ئەوباڵەى یەكێتى كە ماون زۆر زۆر كەمترە لەوەى كەلەنێوان پارتى و یەكێتى بەهموو باڵەكانیەوە كە هەیە. كە زیاتر لە 40 سال زیاترە شەرو ئاشتى نێوانیان .لەهەمان كاتدا لیستى خزمەت گوزارى و چاكسازى زۆر لە لیستى گۆرانەوە نزیكترن بۆ پیكهاتن وەك لەوانیتر .
كەواتە لە هەموو حالەتەكاندا پارتى ناچار ئەبیت مل بدات بۆ یەكیتى , ئەو كاتەش ئەگەر پۆستى سەرۆكى حكومەت بداتەوە بەیەكیتى , لەلایەكى ترەوە پارتى خۆى توشى دڵەِراوكێ یەكى تر ئەكات كە یەكیتى دەسەڵاتەكانى ئەو پۆستە بەكار دێنێت بۆ راكێشانەوەى خەڵكەكانى لە ناو لایەنگرانى گۆرانداو دروست كردنى خەڵكى نوێ بۆ خۆى و بەهێز بوونەوەى جارێكى تر , ئەو كاتە پارتى دوو یەكێتى بۆ پەیدا ئەبیت كە بە هەردووكیان زۆر گەورەتر ئەبن لەپارتى. لەم حالەتەدا باشترین حەل بۆ پارتى ئەوەیە كە هەردوو لیستى گۆڕان و چوار حیزبەكە راكێشێتە ناو حكومەتەكە و لەو ڕێگایەوە خۆى لەو دوو لیستە خاوەن جەماوەرە نزیك بكاتەوە . بوار كەمتر بكاتەوە بۆ ئەو باڵەى یەكیتى مە بە مەوقەت هاوپەیمانى لەگەڵیدا هەیە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست