ئازار
Tuesday, 12/10/2010, 12:00
سڵاو له خوێنه‌ران و لایه‌نگرانی هونه‌ری کوردی ده‌که‌م پاش ماوه‌یه‌ک بێده‌نگی ئه‌مجاره‌ش هاتمه‌وه خزمه‌تی خوێنه‌رانی ئه‌زیز و زۆر سوپاسی ئه‌و دۆست و هاوڕێیانه ده‌که‌م که له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا له هه‌واڵیان پرسیوم و ئیمایڵیان بۆ کردوم وئاگاداری هه‌موانیش ده‌که‌م که ئیمایله‌که‌م بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکی که‌م که هاک کرابوو توانرا به که‌مترین ماوه بیگه‌ڕێنمه‌وه داوای لێبوردن ده‌که‌م گه‌ر به ناوی ئیمایلهکهمهوه وته‌یی نه‌شیاو ئاراسته‌ی هاوڕێیانم کرابێت بمبورن.ڕێزم بۆ هه‌موو خۆشه‌ویستان و خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان هه‌یه .له خۆشی‌دا بن له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌مووان. فه‌رموون له‌گه‌ڵ تازه‌ترین هۆنراوه‌م.
ئازار
چه‌ندین ساڵه گڵێکی سارد بۆته پێخه‌فی شه‌وانت
کفنێکی سادده‌ی به‌فرینیش بۆته میوانی دیوانت
ئاخ چه‌ند به‌سۆیه ئازارت دادم نادا خۆش بسره‌وم
ڕێگه‌ش نادات به ئارامی له ئامێزێکدا جۆش که‌وم
خۆ ده‌زانم بێ ئاگا نیت له ناڵه‌ی بێ حه‌ددی ژینم
ئه‌سوتێم و بۆت گیرۆده‌م،ئالووده‌ی زام و برینم
بۆ نایه‌یت ده‌ستم بگریت و بمخه‌یته دوو توێی کفنه‌که ت
منیش زوڵفه‌کانم بکه‌م به تهلبهندێ بۆ لاشه‌که‌ت؟؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست