پشتیوان سادق و وەزارەتی دارایی و ئابوری
Tuesday, 26/10/2010, 12:00
خوێنەرانی بەڕێز سەرتا دەمەوێت ئاشناتان بكەم بەچەند زانیاریەكی تایبەت بە بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەوڵەكانی بۆ چوونە ناو ئیدارەی حكومەتی هەرێم .
سەرەتای دەست پێكردنی مەكینەی پشتیوان سادق لە خەباتی حزبایەتی لەلیژنەی ناوچەی دوو بوو ، كە شانس بووە یاوەری ئەو پۆستەی وەرگرت وە ئاشكرایە زۆر بەی پۆستەكانی حزبی لە لقی دوو لەسەر بنەمای مەسالح و مقاوەلات و كوتلەو كوتلەكاری دانراون ئەگەر سەرنج بدەن هەموویان ئاشكران و چین و لە كوێ هاتوون ، بۆیەش پشتیوان لەسەرەتای قۆناغی حزبایەتی هەموو هەوڵەكانی خستبووە گەڕ بۆ ئەوەی خۆی لەمەكتەبی سیاسی نزیك بكاتەوە تاكو بناسرێ لەوێش بە پشتگیری (ئازاد بەرواری) خۆی خزاندە ناو بنەماڵە وە خۆی وانیشان دا كە هەولێر لەژێر دەستی ئەو بونەتە پارتی پشتیوان بەم ڕەفتارەی سەركردایەتی پارتی لەخشتەبردو سەرو سەری لە عاردی دا تاكو ئێستاش ڤالیۆمەكەی پشتیوان تەواوی سەركردایەتی پارتی و بنەماڵەی خەواندووەو هەڵنەستاونەتەوە ، هەر ئەو كات پشتیوان كە بەرپرسی ناوچەی دوو بوو داوای پۆستی بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووری دەكرد ، من ئەو پرسیارە ئاراستەی پشتیوان دەكەم بۆ لەو هەموو وەزارەت و پۆستانە داوای ئەو پۆستەت دەكرد؟ بەڵام لەبەر ئەوەی پشتیوان ئەو پلەیەی داوای كردبوو پێی نەبەخشرا ئیدیعای ئەوەی دەكرد كەوا (نیچیروان) پێی گوتووە ئێمە لەحزب كارمان پێتە نابێ بچیتە ناوئیدارە دواتر پشتیوان كرا بەبەرپرسی پاراستنی هەولێر لەوێش دووبارە وەكو هەموو پیشەی جارانی هەڵسا بە هێنانی چەند كەسێك لە دەرەوەی بازنەی حزبایەتی تاكو هەموو چالاكیەكان بەناوی خۆی تۆماربكرێت و كەس نەبێتە شەریكی چالاكیەكان و نەناسرێن بەم شێوەیەش بووە هۆی داگیر كردنی پاراستن تاكو ئێستاش كەس (ساسان عونی) ناناسێ لە بەر ئەوەی هەر زانیاریەك ڕەزامەندی پشتیوانی لەسەر نەبێ ساسان نایبینێ بەم ڕەفتارانەی پشتیوان سەركردایەتی پارتی وا دەزانێ پشتیوان وەحی بۆ هاتووە نازانێ هەولێری غەرق كردووە لە ڤایرۆسەكەی بەناوی (كوتلە) بۆیە ئەمجارەیان داوای پۆستی وەزیری دارایی و ئابووری دەكرد ، كوڕی چاك بەس بزانم چیت لە وەزارەتی دارایی دەوێت ئەها لەوانەیە حەزبكەی ئەو پارانەی (ڕشید تاهیر) باڵەخانەی پێ دروست دەكات یان بە فیڕۆی دەدات و نازانێ سەرفی بكات تۆ لە دڵسۆزی خۆت بۆ پارتی دەیان گێڕیەوە (نەیخۆی تاڵە) دواتر خۆ تۆ ژمیریارنی ؟ بەڵام بۆ مادام لە پەیمانگای پزیشكی بۆ كۆلێژی یاسا چووی لە یاساوەش بۆ كۆلێژی دارایی و ئابوری زۆر ئاسانە ، دوای هەوڵدانی پشیتوان بۆ ئەم وەزارەتە جوان و پڕ پارەیە دووبارە فەشەلی هێنا ، بۆیە ئەم جارەیان پشتیوان پەنای بردەبەر ماڵ شێخەكانی بارزان بۆ ئەوەی پەیوەندی خۆی لەگەڵ (نێچیروان) چاك بكاتەوە (مسرور) جێبهێڵێ دەیویست ئەم جارەیان ڤالیۆمەكەی دەرخواردی جەنابی (نێچیروان) بدات و ئەویش بخەوێنێت بۆ ئەوەی ئەو پۆستە لە (ڕەشید تاهیر) وەربگرێ وە مافیاكانی بكاتە بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری بانكەكان بۆ ئەوەی ئەو ڕەفعی كاو مافیاكانیشی كەپسی كەن ، كاكە گیان بەس بزانم تۆ چی ؟ حوتی یان تیمساحی تۆ پارتیت سفر كرد ئەو هەموو پارەی لق چی لێدێت ئەو هەموو مەلاین دۆلارەی لە هەڵبژاردنەكان وەرت گرت چیت لێكرد بە دوو قوتی چوكلاتە شاردتەوەو سەركردایەتی پارتیت دەم كوت كرد دواتر پیاوەكانیشت لەجیاتی دابەش كردن بەسەر ماڵە پارتیەكان لە بازاڕی ڕەش دەیان فرۆشتەوە ئەوەش ئاساییە كوڕەكان لەباوكیان فێربوونە ، بەڵام دڵنیابە كادیرو ئەندامان و خەڵكی هەولێر ئاگایان لە ڕەفتارەكانت هەیە بەس گرنگ نیە مادام سەركردایەتی پارتیت خەواندووە هیچ كێشە نیە بەردەوامبە ئەم حەزەشت بەجێ بێنە هەوڵدە ئەو بڕەپارەیەی لە لای (ڕەشید تاهیر) ماوە دەستی بەسەر دابگری بەس ئاگاداربە ئەو كارە وا ئاسان نیە كە دەیبینی ..
ئەگەر بەگوێی من دەكەی ڕێگا چارەیەكی تر دەدۆزیەوە لە (مسرور) و حزبیش نەجاتت دەبێت لەوانەشە ئەوكات بتوانی خۆت لە (نێچیروان) یش نزیك بكەیتەوە هەرچەندە خۆت لە هەموو كەس شارەزاتری بەڵام من ئەو چاكەیەت لەگەڵ دەكەم چەند پێشنیارێكت بۆ دەكەم سەرەتا ئەم جارە بەڕەسمی دەچیە ناو سەركردایەتی پارتی دەبیتە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی دەتوانی پلانی گەورەتر و باشتر لە جاران دابڕێژی و سەرمایەكی چاكیشت هەیە خۆشت دەزانی ئەمڕۆ هەموو شتێك بە پارە جێبەجێ دەكرێت :-
1. هەوڵ بدە خۆت لەو هاوڵاتیە ئەڵمانیە نزیك بكەرەوە كە خاوەنی یەختەبووتەكەیە با پارەی نەشتەرگەریەكی جوانكاری تێدا نەبێت وێنەی خۆت و ڕەشید تاهیر دابنێ و بانگهێشتی تەلەفزیۆنی قەڵاتیش بكە تەسویری بكات بەڵكو خوا بكات یەختە بوتەكە بێتە سەر وێنەكەی تۆ وەڵا ڕوخساریشت زۆر لەو یەختەبوتە دەچێت من دڵنیام سەركەوتوو دەبی لەسەر سەركردایەتی پارتیش دەبێتە ئەمری واقیع چۆنە ؟
2. ئەگەر نا هەوڵبدە ببیە وەزیری دارایی عیراق ئەو كات پارەی اللە و عەوڵات دەكەوێتە بەردەست وە دەتوانی فشاریش بخەیتە سەر ڕەشید تاهیر و تەنگی پێ هەڵكەی و پۆتی بشكێنی لەبەر ئەوەی زۆرجار ڕەشید تاهیر پۆتی شكاندووی دڵنیام ئەو پلانە بەئاسانی دەتوانی ئەنجامی بدەیت .
3. ئەگەرنا ڕێگایەكی ئاسانتر وە مافی خۆشتە داوای بكەی ئەوا بەم نزیكانە لەسەر خێران دكتۆرا لە یاسا وەردەگری دەتوانی داوای پۆستی وەزیری داد بكەی ئەوجا مافیاكانیشت ئاگداربەوە بە كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر ڕەشید تاهیر تۆش لە ڕێگای دادگا دەتوانی شەقی تێهەڵدەی و ڕیسوای بكەی دواتر لە پێكهێنانی كابینەیەكی تر یان هەرگۆڕانكاریەك دەتوانی شوێنی ئەو بگریەوە لە لقیش نەجاتت دەبێ لەبەر ئەوەی پێم وایە دوای كۆنگرە لق ئەو خێرەی جارانی نامێنێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست