کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قازوقوڵنگە سەر لێشێواوەکان قیڕەیان زۆرناخۆشەوئازاری گوێچکە ئەدەن

Wednesday, 18/05/2011, 12:00







ماوەیەکە هەندێ قەڵەم فرۆش وکۆلکە نوسەری کۆیلە لێرەولەوێ هێرشی ناڕەوا ئەکەنە سەر کوردستانپۆست .
ئەم فەریکە نوسەرو جاش قەڵەمانە چ لەکەناڵە ڕاگەیاندنەکانیانەوە بێت وەیان لەگۆڤارو ڕۆژنامە ڕوزەردەکانیانەوە کوردستانپۆست بەجوێن فرۆش لە قەڵەم ئەدەن. ئەمەلەکاتێکدا هەرخۆیان باش ئەزانن کە ئەم کاوێژوقسانەیان سەر لەبەری درۆی شاخدارەو بوختانە بۆ ئەم سایتە .چونکە کودستانپۆست پەردە لە سەر ڕاستیەکان هەڵئەماڵێ وهەقبێژەو دیوەشاراوەکەنی هەردووبنەماڵە پشانی خەڵکی کوردستان ئەدا ،بۆیە ئەم جاش قەڵەمانە بە جوێن فرۆش ناوێان ئەبەن .
ئەگەر نا جوێن فرۆشی کوردستانپۆست لە کوێدایە؟ ئەم قەڵەم فرۆشانەی ئەمڕۆ چونەتە بەرەیەکەوە وە سەنگەریان لە کوردستانپۆست گرتووە . هەمومان باش ئەزانین ولە بیرمانە لە شەری براکوژیدا سوکایەتی نەما بەیەکتری نەکەن قسەی ناشرین و نەشیاو نەما بە یە کتری نەڵێن لە کەنالەکانیانەو .کەچی ئێستا کلکیان گرێداوە لەگەڵ یەکدا و ئەڵێی نەبایان دیوە نە باران .
وەک قازوقوڵنگ هەر قیڕەیان دێ وکەس گوێیان لێ ناگر.کوردستانپۆست نەک هەرجوێن فرۆش نییە بەڵکو ئەو سایتە ڕاست گۆیە یە کەهەموو پێنوسە بوێرەکان ونوسەرە بەتواناو خۆبەخشەکانی لە دەوری خۆی کۆکردۆتەوە.وەپڕخوێنەر ترین سایتە.چونکە نوسەرە بوێرەکانی ئەم بڵنگۆ ئازادە وەک ئەوان پێنوسەکانیان هەڕاج فرۆشی هەردوبنەماڵە نە کردوە
ناهەقیشیان ناگرم ئەو فەریکە نوسەرانەی دژی کوردوستانپۆست ئەنوسن سروشتی دەخیلەیان هەیە تا پارەیان تێ نەکەی دەنگیان لێوەنایە .ئەم جاش قەڵەمانەی هەردووبنەماڵە هەندێ جار بۆفرۆشتن وسەرف کردنی ڕۆژنامە بێ کەڵکەکانیان کەهیچ نرخ وبەهایەکی نیە لای خەڵکی،کوردوستانپۆست دەکەنە مانیشیت وبابەت بۆ ئەوەی خوێنەر پەیدا بکەن.
بەڵام دڵنیابن خەڵکی ڕۆژنامەکانی ئێوەی بۆشوشە پەنجەرە پاککردنەوەش بەکارناهێنێ.
کوردوستانپۆست جوێن فرۆش نییە، هەتوانە بۆئەو برین وزامانەی کە ئێوە ناتان بە جەستەمانەوە.
کوردوستانپۆست زۆر لە وە گەورەترە کە ئێوەی کۆیلە لە دژی ئەنوسن تەوقی سەری هەموو سەرکردە گەندەڵ وشەرواڵ پیسەکانتان ناگاتە نوکی پێڵاوەکانی نوسەرەکانی کوردوستانپۆست .چونکە زۆربەی هەرە زۆری ئەم نوسەرە بەڕێزانە کەسانی زۆر بە هەڵوێستن ولە خەمی نەوەکانی دوا ڕۆژدان.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە