بەڵگەکان خۆیان ئەدوێن کێ سەردەشتی تیرۆر کرد .
Wednesday, 04/05/2011, 12:00
ڕۆژی ٤/٥/٢٠١٠ ڕۆژنامەنوس وخوێندکاری دواقۆناخی بەشی زمانی ئینگلیزی (سەردەشت عوسمان)لە بەردەمی پەیمانگاکەیدا بە بەرچاوی هێزەکانی پۆلیس وئاسایشەوە ئەیفڕێنن ودوای ڕۆژێک بە شەهید کراوی تەرمەکەی لە موسڵ دەدۆزرێتەوە .
شەهید کردنی ئەم لاوە ڕۆژنامە نوسە بوە هۆی ناڕەزایەتیەکی فراوان لە ناوەوە ودەرەوەی وڵات .
وە لە زۆربەی زۆری شارو شارۆچکەکانی کوردوستان خەڵکی بەگشتی و خوێندکارانی زانکۆ وپەیمانگاکان بە تایبەتی ڕژانە سەر شەقامەکان وبووە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین ولە هەموو لایەکەوە پەنجەی تاوانیان بۆ دەسەلات دارانی دەڤەری زەرد درێژ ئەکرد
وە پارتییان بەئەنجام دەری ئەم کارە تیرۆیستیە ئەزانی بەتایبەتی بنەماڵەی بارزانی
چونکە پێشتر کاکە سەردەشت چەند وتارێکی لەسەر بنەماڵەی بارزانی نوسیبوو .لە سەرەتا پارتی وبنەماڵەی بارزانی زۆر هەوڵیان دا کە خۆیان لەم کارە تیرۆرستیە بەدوور بگرن و وایان نیشان دا کە ئەنجام دەری ئەم کردەوە تیرۆرستییە ئەوان نین بەڵام هەرخۆیان زوو خۆیان ئاشکرا کرد وهیچ گومانیکیان نەهێشتەوەکە دەزگا بەد ناوەکەی پاراستن بە سەرپەرشتی مەسرور ئەم کردەوە تیرۆرستیەیان ئەنجام داوە بەم دەلیلانەی لای خوارەوە .
١- لە سەرەتابەهیج شێوەیەک شەهید سەردەشت یان بەڕۆژنامە نوس ناونەئەبرد وئەیان ووت تەنها خوێندکارە .
٢-لەسیناریۆیەکی زۆر لاوازو بێبنەماوقێزەوندا سەردەشت یان بە تیرۆرست ناوزە د کرد
٣-خەڵکی کوردستان وخوێندکاران وهاوڕێیانی کاکە سەردەشت لەهەوڵی دروتسکردنی پەیکەرێک دابوون بەڵام دەسەڵاتداران ڕێگربون نەیان هێشت. بۆ ؟
٤- جیا لە ئێوە چ کەس ولایەیێک ئەتوانێ لە بەر دەمی پەیمانگادا ولەناوشاری هەولێردا بە رۆژی ڕوناک ئەم ڕۆژنامە نوسە بەناو ئەم هەموو بازگە یەدا بباتە شاری موسڵ .
ماوەتەوە ئەوەی بەم دەسەڵاتە بڵێن خەیاڵتان خاوە ئەگەر بتانەوێ بەم شێوەیە درێژە بدەن بە دەسەڵاتتان.چونکە زەمانی ترس وتیرۆر لەهەموو دنیادا بەسەرچووتەنها لای ئێوەی خێلەکی باوە.
ئەمڕۆ یان سبەی ئێوەش کۆتایتان دێ وئەکەونە بەر ڕق وتۆڵەی ئەو جەماوەرەی کە بە درێژایی بیست ساڵە درۆی ڕەنگاوڕەنگیان بۆ ئەکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست