ئەرێ بە راست بزوتنەوەی گۆران بە تەمای چی یە؟
Sunday, 03/04/2011, 12:00
ئەوە ماوەی ٤٥ رۆژەخەڵکی لە زوربەی زۆری شارو شارۆچکەکان رژاونەتە سەرشەقامەکان وبە بە ردەوامی خەریکی خوپیشان وناڕەزایی دەربرینن .کەچی برادەرانی گۆڕان وسەر گردەکە هەر خەریکی کۆبونەوەی ٢ قۆڵی ٣ قۆڵی و٥قۆڵین .
بەڕاستی گۆڕان بەم شێوەیە ناکرێ خەڵکی کوردستان تا سەر ئیسقان دژی ئەم دوو بنەماڵەدزو گەنداڵ ومافیایەن وئەیانەوێ ئەم سیستمە لە ڕەگ وڕیشەوە هەڵ تەکێنن
بەرێزان ئیستا ئەوەندەی ناوی (فاروق رەفیق وهاوسەرەکەی و ئەنجوومەنی سەرای ئازادی) لەناو ناواندایە نیو ئەوەندە ناوی پەرلەمانتارەکانی گۆڕان لەئاراداببوایە ئەم دەسەلادە گەندەڵە مل کەچی هەموو داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەران ببوو.
ئێوە بە چاوی خۆتان ئەیبینن لەگەڵ هەموو جوڵانەوەیەکی شەقامدا ئەم دوو بنەمایە هەموو جۆرە جەکێکی سوک وقورس هەتا دەبابە ڕووەوبنکەو بارەگاکانتان دادەمەزرێنن .ڕوژێ دەرگا لەسەر پەرلەمانتارەکانتان دادەخەن وڕۆژێ هەرەشەی کوشتن لەبەڕێزعەبدوڵای مەلا نوری ئەکەن هەر دوێنێ بوو لە کەلار پەرلەمەنتارێکیان خڵتانی خوین کرد .بەڕێزان ئەمانە تاقانەی شار شەهید ئەکەن وڕۆڵەکانی ئێمە لە خوێندا ئەگەوزێنن وئامادەیش نیین بکوژەکان بدەنە دادگا .ئیترڕێکەوتن وسازشی چی ئەکەن لەگەڵێاندا ئەمانە تینون بەخوێنی سەری لاوان وهەزاران جار روی بەعسێکانیان سپی کردووە .هەمووئەزانین کە گۆران کۆمەڵیک کادیرو خەڵکی دڵسۆزی لەدەورکۆبۆتەوە هەر بۆیە لە هه ڵبژاردنەکانی ٢٥ /٧ نیو ملیون خەڵکی دەنگی خۆیان بە ئێوە دا بۆ ئەوەبو گڕی مۆمەکەتان ڕۆشنایی بخاتە ناو ماڵە ساردو خامۆشەکانیان و ببێتە ئاسۆیەکی ڕوناک بۆ دواڕۆژی ڕۆڵەکانیان نیو ملیۆن دەنگ واتا نیو ملیۆن کەسی ناڕازی بەم دەسەڵاتە دیکتاتۆرو خۆسەپێنە .لە کۆتایدا بە ێوەش ئەڵێم:
گۆڕان بە ڕاستی ئەبێ گۆڕان بێ
لەگە ڵ گۆڕینی دەورو زەمان بێ
ئەبێ دەسەڵات هەمووی بگۆڕێ
ئە گەروانەکا خۆیشی ئەدۆڕێ
ئێوە ئومێدی زۆرینەی کەسن
بۆنان بڕاوان ئێوە نەفەسن
نەکەن ئەم جارەش بکەونە هەڵە
چون بۆ مێژوتان ئەبێەتە پەڵە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست