کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هۆنراوەیەکی گاڵتەئامێز بۆ گیانی سەرۆک

Wednesday, 16/03/2011, 12:00




بە سەرچوو ڕۆیی حوکمی بنەماڵە
ئیتر هیچ کەسێ پێت ناڵێ کاکە
بارگەو باوانت زوو بپێچەوە
تۆش وەکو حوسنی موبارەک ڕاکە
لە بیرمە کاتێ بووی بە سەرۆک
قەسەمت خوراد بەم خاکە پاکە
ووتت کوردستان دەکەم بە " دوبەی "
چونکە خەڵکەکەی گەلێ هیلاکە
جامانەی سورت ئەکردە سەرت و
ئەکەوتیتە پێش هەزار پیاوەکە
کەچی ئێستا لە بلەوبارزانیش
١٠٠ جامانەی سوور قورشێ ناکا
خۆ تۆ خۆت ووتت من واز ئەهێنم
گەرپەنجا هەزارکەس بۆم ئیمزاکا
با سێ پەنجایش خاتری تۆ بێ
خۆ ئەڵێن سەرۆک قەت درۆ ناکا
کوا مادەی ١٤٠ و کەرکوک چی لێ هات
ئەو قودس و دڵی کوردستانەکە ؟
براڕۆ "نەوت" یان دزی لەو شارە دزی
بە ئیتیفاقی هەردوو پارتەکە
من لە حیسابا یەکجار کڵۆڵم
ئەرێ تەنکەرێ چەند بەرمیل ئەکا
سەرم لە پارەی تەبع درناچێ
ئەی لترێ نەوت چەند دۆلار ئەکا
براڕۆ حوکمت سوک و سەلیمە
بوو بە گاڵتەچی هەرچوار پارچەکە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە