کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكی كراوە بۆ ئاسایشی گەرمیان

Thursday, 25/11/2010, 12:00


لە لای هەموو خەڵكی گەرمیان ئاشكرایە كە مقدم خلیل ابراهیم لە لایەن بەریوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان بریاری گرتنی لە سەرە وە هەروەها لە لایەن دادگای تاوانەكانی كەلارەوە ئایا چۆن ئیستا لە پڕێكا ئەم كابرایە كرا بە مەسوولی سەتەرەكانی كەلار . ئاسایش جیگای متمانەی خەڵكە ئەركی پاراستنی ئاسایشی هاولاتیانە بەلام بە هێنانەوەی تاوانبار خلیل هبراهیم ناسرلاو بە هەژار ئاسایشتان خستە ژێر پرسیارەوە. كاك علی شەهید محمد بەرێوەبەری ئاسایشی ئیستاو وكاك محمد مالیە بەریوەبەری پێشو باش ئەم ئەم تاوانبارە دەناسن بەلام بۆ ئیستا كاك علی بێ دەنگە.هەموو كەلاریەكان دەزانن كە هەژار بە فیتی هێرۆی بلە چەندین هەلسوراوی گورانی تیرور كردووە لە شارەزوورو سلیمانی. هەر دوێنی بوو حەمە مشیری دەربەندیخانی رفاند بەلام چونكە خەڵك بینی بوو نەیتوانی بیكوژێت. بە ئەوە بزانن زەمەنی تیرو توقاندن بە سەر چوو خوتان ئەو هەقیقەتە باش دەزانن بۆیە ئەگەر بتانەوێ بگەرێنەوە بۆ سەرەتای نەوەدەكان و تیروری بێ مەحكەمە بگرنەبەر ئەوا باش بزانن هەموو كارێك كاردانەوەی دەبێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە