کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوت فرۆشەكەی واشنتن نوێنەری كورد و كەركوك نییە

Thursday, 06/08/2009, 12:00


لەمیانەی كۆبونەوەكەی نوێنەری بەرەی توركمانی (عاسف سەرەت) لەگەڵ (تیمۆپی بیتس) بەرپرسی كارووباری عیراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە پرسی كەركوك و ھەڵبژاردنی ساڵی داھاتوو ئێمە وه‌ك دڵسۆزی گەڵی كورد پەیوەندیمان بە ئۆفیسی بەڕێز (بیتس) كرد، وە داوامان كرد كۆبونەوەیك سازبكەین بۆ كوردستانیەكانی دانشتوی ئەمریكا بۆ ئەوەی كەس بە ناوی كورد كەركوك نەفرۆشێت بەڵام تا ئێستە وەڵامیان نەبووە ، وە ئاگادری ئۆفیسەكەمان كردووە كە كۆبونەوە لەگەڵ (قوباد تاڵەبانی) ئەنجام نەدەن چونكا ناوبراو نوێنەری حكومەتێك دەكات شەرعیەتی نەماوە، بۆیە داوا لە كوردەستانیەكانی دانشتوی ئەمریكا دەكەین پەیوەندیمان پێبكەن لەسەر ئەم ئیمەیلە[email protected] بۆ دروستكردنی (گراسرود) ێك تا ئەو كۆبونەوەیە سازبكەین بەناوی كورد، وە داوادەكەین ھەركەس لە خۆی رادەبینێت با ئامەدەی كوبونەوەكە ببێت پاش ئیمزاكۆكردنەوە بۆ پرسی كەركوك، چونكا ئێمە باش دەزانین كە قوباد ھیچ نازانێت دەربارەی كەركوك ناشمانەوێت قسەی تێابكات چونكا وەك باوكی دەیفرۆشێت. بەسە تا كەی ئێمە دەموچاوی ئێوە ببینین برۆن.... دە برۆن.... لەوە گەڕتربن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە