په‌یامێک بۆ هه‌ر سێ دانا که‌ی مه‌کته‌بی سکرتاریه‌ت و لقی گه‌رمیانی کۆمه‌ڵه‌ی خوێنداکاران
Tuesday, 07/07/2009, 12:00
زه‌مه‌نێک بوو خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و ناوچه‌ی گه‌رمیان به تایبه‌تی چاوه‌روانی رۆژێک بوون که ئاهو حه‌سره‌تی چه‌ندین ساڵه‌ی په‌نگ خواردووی نێو سنگمان بکه‌ینه فیشه‌ک و بیده‌ینه نێو چاوی ئه‌و به‌رپرسه گه‌نده‌ڵ و کاسه لێسانه‌ی(که بکوژان و ئه‌نفاله که‌ره‌کانی دایک و براو خوشک و که‌س وکاره‌کانی هه‌ر هه‌موومانیان ئه‌نفال و یعدام کرد و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و خه‌ڵکه چه‌وساوه‌یه‌یان به هه‌ده‌ر برد‌و تا سه‌رده‌می روخانی رژێمی فاشستی به‌خدا له نێو سه‌یته‌ره‌کانی به‌عسدا به
. مناڵ و که‌س و کاری ئه‌نفال و شه‌هیدیان به‌ر شه‌ق ئه‌دا)به به‌رچاوی هه‌ر هه‌موومانه‌وه به رێز‌و حورمه‌تێکی زۆره‌وه به رێ ئه‌خران و پاره و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و خه‌ڵکه به‌سته زمانه‌ش به نسیبی ئه‌وان ئه‌بوو ئه‌مه جگه له‌و هه‌موو خرووقاتانه‌ی که له پێناو خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن و که‌سب کردنی خه‌ڵکدا ئه‌یپرژێنن، وه زۆرن ئه‌وانه‌ی که حه‌وسه‌ڵه‌ی ئه‌م جۆره کرداره‌یان نه‌بوو ،به‌ڵام چاریان نه‌بوو چونکه به‌ره‌یه‌ک یان هیچ ده‌زگایه‌ک نه‌بوو که پشتگیری ئه‌م تاکانه بکا که له ژێر ده‌ستی ئه‌م فیرعه‌ونانه‌ی مه‌مله‌که‌تی خۆماندا بوون ،که دڵنیام و له نزیکیشه‌وه ئاگام لێتانه که ئێوه‌ش که‌سانێک ئه‌م چه‌ند ساڵه به قه‌د دونیایه‌ک تووشی گرژی وئاڵوزی بوونه‌ته‌وه وه‌ک هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی تر که هیچ چاره‌یه‌ک نه‌بووه جگه له دان به خۆدا گرتن و کار کردن به‌و شێوه‌ی که بتوانن خزمه‌ت به میلله‌ته‌که‌تان بکه‌ن به پێی توانا .
به‌ڵام لێره به دواوه وانزانم خۆتانیش له خۆتان ببورن یئیدی کاتی ئه‌وه هاتووه بێنه‌وه نێو به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر و نه‌فره‌ت له به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن ئه‌و به‌ره‌یه‌ی که راوێژکاری حکومه‌ته‌که‌ی (جه‌مال عه‌بدوڵا)خه‌ڵکی گه‌رمیانه‌که‌ی ئێوه که مه‌ڵبه‌ندی به‌رخودان و لانکه‌ی شه‌هیدانه به ناحاڵی و نه‌خوێنده‌وار وه‌سف کرد ،که هه‌مان گه‌رمیانی که له‌و مونازه‌ره‌یه نه‌یتوانی وڵامی جه‌مال عه‌ب دوڵا بداته‌وه ئێستا کاندیدی لیسته‌که‌ی ئه‌وانه بۆ په‌رله‌مان له ناوچه‌ی گه‌رمیان که من نازانم که‌سێک نه‌توانێ له‌جێگایه‌کی ئاوادا دیفاع له ناوچه‌که‌ی بکا ئه‌بێ چۆن سبه‌ی من یان ئێوه چاوه‌ڕێی بین خزمه‌تتمان بکا وه‌ک گه‌رمیانی ، به‌ره‌یه‌ک که یه‌کێ له سه‌رکرده‌کانی به ئاشکرا له کۆبونه‌وه‌ی به‌رفراوانی حیزبی‌دا بڵێ(مه‌گه‌ر دوای مردنم زانکۆ له که‌لاره‌که‌ی ئێوه‌دا بکرێته‌وه)چون ئه‌توانن یان چۆن ویژدانتان رێگاتان پێ ئه‌دا له وه‌ها جێگایه‌ک دا درێژه به کار و خه‌بات بده‌ن ،
بۆیه من وه‌ک برای هه‌مووتان جارێکی تر داواتان لێ ئه‌که‌م که چی تر کات به فیڕۆ مه‌ده‌ن و ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی خۆتان رابگه‌یه‌نن ، که دڵنیام هاوڕێ نه‌ریمان و کاک عبدوڵا و مامۆستا په‌یام به قه‌د دونیایه‌ک کاریان به ئێوه‌یه ،ئێوه‌ش ئه‌م فرسه‌ته له ده‌ست مه‌ده‌ن و وه‌رنه‌وه به‌ره‌ی گه‌ل که سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌ل و نیشتمانه ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست