کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەولێر تو بەرزی قەڵاكەت

Thursday, 24/02/2011, 12:00



نیشتیمانم شاری شاران، هەولێری گران و مەندم، تۆ لانەى شۆڕشگێڕانی تۆ دایكێكی برینداری، هەولێری دڵفراوانم بەخشندەیی و لێبوردەییت لەخوداوە وەرگرتووە. سەد مخابن سەردەمێكە بەهێزى چەك بەتۆقاندن زەلیلی و ژێردەستەیی بە بەرزی قەڵاو باڵاى منارەتدا بڕاوە. دایكی شیرین هەولێرەكەم لاوان و ڕۆڵەى بەجەرگت چیتر ئەتك كردنت قبوڵ ناكەن، نایانەوێت چیتر باوەشی میهرەبانی بۆ نمەك حەرامەكان بكەیتەوە. دایكی ئازیز هەولێرەكەم خانمانت لەژێر چەتری زەرد هەڵگەڕاو ڕەنگیان زەردە، لەسایەى كڵاوى سوردا ڕووى سوریان ڕەنگی گوڵ نیە ئەوە خوێنەو دڵۆپ دڵۆپ بەڕویاندا دیتە خوارێ لەتاو برینە بەسوێكانت. هەولێر هەموو هاوارمان كرد (مەژی بۆ مردن بمرە بۆ ژیان چۆن قازانجەكەى تا نەكەى زیان) گیان فیداكردن لەپێناو گێڕانەوەى كەرامەتت، لەپێناو نیشتیمان لەپێناو ئازادی كەى زەرەرە؟ شكۆمەندی و سەربەرزییە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە