کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێنووس... نا، نووکی نەشتەرەکەی کاوە، عەرشی زۆردارییتانی هێنایە لەرزە

Sunday, 15/12/2013, 12:00





بوودەڵەترین بەرەنگارببونەووە پەنا بردنە بەر بێدەنگکردنی بەرامبەرەکەت بە تووند و تیژی. دەسەڵاتدارانی باشووری کرچ و کاڵ لە بەڕێوبەرایەتی و کارامە لە سەرکووتکردن، خاوەنی دەیان ئەزموونی تیرۆرو بە کژاچونەوەی دەنگی ناڕازی و ئازادی خوازانەی گەلی باشوورن، خۆ بەخاوەنی ژێرخان و سەرخانی ووڵات و ئەرزو ئاسمانەکەی دەزانن موڵکایەتی پەیڕەو دەکەن و گە لی کوردیان پێ بێگانە و کرێچی یە ، گیانی تەماح بازی و چاوی برسی هەرگیز تێر نەبوویان بیست و دوو ساڵە لە وێزەی سیڤلی کوردایە و سەر لەبەری مێژوویان لێوان لێوە لە تاوان و دزی و تیرۆر، بە حاڵێک هێندەی نە ماووە ئە مانە نەک هەر سەدامان بیر بێننەووە وەلێ دڕندایەتی ئە و ڕژێمە فاشیستە لە سایەی سێبەری دەسەڵاتی کورد کوژی و کورد فرۆشی ئەمانە وا لە بیر دەچێتەووە.

لە باشوور دەگمەنن ئە و دەنگانەی کە دەڵێن نا ، کەمن ئەو پێنووسانەی نە شتەر ئاسا گیرن لە گیانی پاوانخوازیو بەرژەوەندی بۆ گەنی سەرمایەدارو سیاسیی یە بێ ئابڕووەکان، دەگمەنن ئەو مرۆ ڤانەی کاوە ئاسا دەبنە سوومبول لە دوای ماڵئاواییان و هەتا لە ژیانیشدابن پەنجە بۆ ڕووی قایمی گەندەڵکارو مافیا سەرزلـــــلە کان درێژ دەکەن و دەبنە مۆتەکە و بەر بە پیلانیان دەگرن.
لە دەڤەرێکی وەکو گەرمیان کاتێک دەسەڵات دەیەوێت دەستەمۆی ئیرادەی خەڵکێک بکات کە یادگاریی قوربانیانی گە ورەترین تاوانی سەر زەوی وەکو ئەنفالن ، بێ خزمەت و کەم دەرامەت ، دەست کوورتی گەنجەکانی یان ڕەشپۆش کردوون یان خۆ فرۆشی کردوون بۆ گیان پارێزی چەند مافیایەک کە بازرگانی بە داهاتی کوردستانەووە دەکەن.
چەند جێی شانازییە یە لە دەڤەری ئەنفال لە ناونیشتمانی قاتو قڕی ، لێو قڵێشاو بە ئازاری کۆچکردووانی ئازیز کوڕە گەرمیانی یەک سە ری بەرزی بۆ هەژاریی داناخات و مۆڕاڵی بە دراو هەڕاج ناکات ، چەند جێ ی شانازییە کاوە نۆکاوی سەر زۆپای نەووتی پێ خۆشتربوو لە لە پارووی چەور بەخوینی گەلێکی ستەم دیدە، چەند ئازایەتی یە بە شانزە هەزار دیناری کۆپی یە ووە بۆ دەفتەرە دۆلار بڵی ی نا.... بە مافیایەکی سمێڵ بۆرو دەست سوور بە خوێنی خەڵكی بڵی ی نا .. بە گرووپێکی بێ مۆڕاڵ و تیرۆریست بڵی ی نا ... بە تفەنگی کورد کوژی حیز فرسەت بڵێ نا.. بە پاڵەوانەکانی بە ناو پێشمەرگەی کۆنو خوێن مژو بازرگانی دووای ڕا پەڕین بڵی ی نا..... نا بۆ بۆ بە تاڵان بردنی موڵکی گشتی کاوە ئە وە تۆ بووی ووتت نا بۆ زەوی داگیر کردن نا بۆ نەوت فرۆشتن ... کاوە تۆ ووتت نا بۆ مناڵ فڕاندن ... تۆ ووتت نا بۆ گەندەڵی نا بۆ برسی کردنی نەوەیەکی خێر نەدییوی دووای ئەنفال تۆ وتت نا بۆ پاوانخوازی و مافیا گەررایی ... پێنووسە کەی تۆ وەکو لەشکرێکی تۆ کمە و بە ئەزموون عەرشیانی هێنایە لەرزە هە تا دەتنووسی ئەوان لەپشتی ئە هەموو سەروەت و سامانەی هە یانە لەپشتی لە شکرێک لە دەمڕووت و تیرۆریستەووە لە تۆ دەترسان هەڕەشەی مەرگیان لێ دەکردی.... هە تا تۆ دەتنووسی ئە وان ... گوورگ ئاسا خوێنی دڕندەیی لە دەماریاندا دەجووڵا... و پلانی مەرگیان دا دەڕشتی تۆش مردنت لە پێناوی ئازادی پێ شەرەف مەندانە تربوو ، لە گیرفان پڕی و سەرکزکردن . تۆ بێ باک لە تیرۆرکردنت وەکو کوڕە ئەنفالێک پێت نەنگ بوو لە برسا یان بۆ ماڵی دونیا ... چوون بکوژەکانت دووای بەرپرسێکی بێ ئابڕوو بکە ویت بۆ بەڵێی ئە و بەڵێ و بۆ نا ی ئە و ناکەی ... تۆ پێت وابوو مەرگ ئە وکاتە بەرۆکت دەگرێت کە زیندوو یەکی گەندەخۆر بیت پێنووسەکەت چوون ڕۆژنامە نووسە بێ فەڕو بوودەڵەکان بە دەسەڵات بفرۆشی لە پێناو سوچی دۆلار
کـــــــــــــاوە .... کۆچت لە مە دالیا و بەیداخی شەرەفمەندترین تێکۆشان گەورە ترە، تۆ ڕۆشتی بەڵام بوویت بەلاپەڕەیەک لە بەرخودانو بوێری بۆ مێژوو، سەلماندت داری ئازادی بە خوێن ئاو نەدرێت قەت بەرناگرێت، ئەوەی تۆ کردت بە پێنووسەکەت و ئەوان بەلە شکرێک بە سامانی قاروون ئاسایان نەیان توانی ئازایانە وەکوو.... نــــــا.. کانی تۆ بۆ ئەوان نەیانتوانی بە ئاشکرا بە تۆ بڵێن نا شەمشمە کوێرە ئاسا لە تاریکی و نووتەکی شەووا دەستی بێ فەڕیان بۆ درێژ کردی....هێند لێت ترساون ئیستاش دووای کۆچت پە لە قاژەی ترسو دەڵە ڕاوکیان بەرەو چاڵی مەرگی خۆیان دەبات .ئێمە ش لە کۆڵ نە دان و بەرخوودانی تۆوە هە زارانمان فێر بوون بڵێین........نــــــــــا بۆ بە هەدەردانی خوێنی کاوەو هاوشێوەکانی نا بۆ دەسەڵاتی مافیای کورد کوژی نـــــــا بۆ تیرۆرو تۆ قاندن ...نا بۆ پێنووس و هەڵویست فرۆشتن ....... نا بۆ دزی و پاوەنخوازی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە