ئاوارە موتەفەریقەكانى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ هەڵبژاردنى ئەمجارە هەڵوێست وەردەگرن
Thursday, 21/01/2010, 12:00
ئێمەى گەرمیانى كە چەندین ساڵە ئاوارە و شوێن كەوتووى پارتین هەتا مەبەست و مەرامیان هەبوو ماشەى دەستى پارتى بووین شەڕى گڵاو قێزەونى ناوخۆى پێ كردین و كوڕ و كەسوكاریان پێبەكوشت داین و خەڵكیان پێ كوشتین ، بۆ دەمەزرد كردنمان جەنى سەرۆك لە دێگەڵە دەیگوت ((ئەم دەستە دەبڕم ئەگەر جارێكى دیكە بیخەمە نێو دەستى جەلال تاڵەبانیەوە)) ، بەڵام لە دانیشتنى پەرلەماندا نەك پاكانەى بۆخۆى كرد بەڵكو جەنابى مام جەلالیشى بەفریشتە دەركرد لە شەڕى ناوخۆ .
ئێمە چەندین ساڵە لە خانووى كرێدا دەژێین و هەرچیمان هەبوو بەكرێمان دا و تاكو ئێستا هیچ قەرەبوویەك نەكراوینەتەوە بەشێك لە ئاوارەكانى نیشتەجێى شوقەكان و كونە مەكتەب سیاسیەكەى جەلالى و دانیشتوانى شوقەكانى پەرلەمانتارەكان (چونكە شوێنەكانیان بۆ خۆیان دەوێت بەسێدەفتەر و پارچە زەویەك) قەربوو كرانەوە و بەر لەسێ مانگ لیستێكى (2500) ناوى ئاوارەى موتەفەریقە زەویان پێدرا ئەوانیش كەسوكارى بەرپرسەكان و ئەهەلى واسیتە بوون ، ژمارەیەكى زۆر تاكو ئێستا هیچمان وەكو ئاوارە وەرنەگرتووە ، بووینەتە گاڵتەجاڕى بەرپرسەكان و دەڵێن ئاوارە نەماوە داواى چى دەكەن ؟ بۆ ئەوانەى مەبەستیانە ((ئیستسنا))دەكرێن و چەند جارە زەوى و ئیمتیاز وەردەگرن بەڵام ئێمە هەر هیچ .
چەند ساڵە گەمەمان پێدەكەن و هەرجارێك لە لقەكانەوە لیستێك ئامادە دەكەن واى لێهاتووە لقەكانیش خۆیان فشەیان بە قەرەبووكردنەوەى خەڵكەكە و بروسكەى (م . س) دێت بۆ ئەو مەسەلەیە.
ئەم نادادپەروەریە و بە چاوى سوك سەیر كردنمان وامان لێدەكات نەك نەچینە سەر سندوقى دەنگدان بەڵكو ئەگەر چووینیش دەنگ بەوە بدەین كە پارتى زۆر رقى لێیەتى و حەز بە دەرچوونى ناكات .
بزوتنەوەى گۆڕانى ناو یەكێتى لە ئەنجامى كەڵكە بوونى ناعەدالەتى بوو بۆ پارتیش گۆڕانێكى بە هێزتر بەڕێوەیە ئەگەر فریاى خۆى نەكەوێت و ریشەكێشى گەندەڵى و نا عەدالەتى نەكات و ئەم هەموو فیرعەونانەى ناو پارتى زل و باڵا دەست بكات و حیساب بۆ خەڵكى و ئێمە نەكات .
چ ئەوانەمان لە هەولێر دانیشتوین چ ئەوانەى گەڕاونەتەوە بۆ گەرمیان لەهەڵبژاردنى ئەمجارە هاو دەنگین هاو راین لەگەڵ ئاوارە موتەفەریقەكانى سلێمانى و شارەزوردا هەڵوێست وەردەگرین چى تر قبوڵ ناكەیان وا بەكەم سەیرمان بكەن با پارتى بزانێ ئێمە تەنها شەڕكەرى باش نین بەڵكو لە هەڵبژاردنیشدا قورسیمان زۆر بووە لە هەولێر ، هەڵبژاردنى ئەمجارە سەنگمان بۆ خودى سەركى پارتى دەردەكەوێت ، ئەمەش لەكەم فرسەتیمان نییە ، بەڵكو ئەنجامى ئەو هەموو چاوەڕوانیەیە بێهودیەیە.
كۆمەلێك لە ئاوارە موتەفەریقەكانى گەرمیان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست