دەستەی پهیوهندیهكانی بزوتنهوهی گۆڕان لهگهڵ پەرلەمانتار ئالان کین كۆبونەوه.
Monday, 30/11/2009, 12:00
لەندەن پەرلەمانی پەریتانیا
لە کاتژمێر 15:15 لەبەرواری 26-11-2009 لە دڕێژەی چالاکیەکانی گۆڕانخوازان سەردانی پەرلەمانی بەریتانیا کرا،بۆ چەند مەبەستێکی گرنگ و چارەنوسساز کەپەیوەستبێ بە کۆمەلگای کوردستان ، ئایندەی نەوەکانی دواڕۆژ.
لەم دیدارەدا بەڕێز ئالان کین پێشوازی کرد لەنوێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان ،لەم سەردان و دیدارەدا پڕۆپۆزێڵێک پێشکەش بەبەڕێزیان کرا،کەلەسەرەنجامی ئەو دانیشتنەی نوێنەرانی ڕەوەندی کوردیدا گەڵاڵەکرابو کە پێش مانگێک ئەنجام درابو، کەناوەڕۆکەکەی پێک هاتبو لەم خاڵانەی خوارەوە:
1- ناردنی چاودێر بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان و عێراق، دابین کردنی چاودێری پسپۆروکارامە بۆ بازنەکانی بەریتانیا.
2- کردنەوەی کۆرسی تایبەت بۆ پەرلەمنتارانی کوردستان لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیاوە،
3ـ بەدواداچون لەکەیسی نانبراوەکانی کوردستان.
4- ئاوڕدانەوەو پێداچونەوەی کەیسی ئەوکوردانەی زەمانێکە بێ وەڵامی پەنابەری ژیان بەسەردەبەن.
هەرلەومیانەداچەند پێشنیاری گرنگ و مەسەلەی چارەنوسساز خرانەرو وەک سود وەرگرتن لەم یاسایە تازەیەی پەرلەمانی بەریتانیا کەبۆ چارەکردنی ژیانی ژن و منداڵ، هەروەها دۆزینەوەی ڕێگا چارەو میکانیزمێک بۆ گیان سەلامەتی ڕۆژنامەوانانی کوردستان و ژیانی تاکەکانی کۆمەڵ.
ههردولا به درێژی باس له چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پرۆسهی ههڵبژاردنەکان كراو، پەنجەخرایە سەر هەمو ئهو پێشێلكاریانهی لهم پرۆسهیهدا كه لهلایهن دهسهڵاتهوه كراوه تیشكی خرایه سهر، و باسی چۆنیەتی ڕۆڵگێرانی حكومهتی بەریتانیا کرا, دوای گفتوگۆ و گوێ گرتن لەیەکتری بەرێزیان (ئالان کین).چەند ڕێنمایەکی پێشکەش کردو بەڵێنی تەواو دوور لەبەڵێنەکانی دەسەڵاتدارانی کوردی بە ڕەوەندی کوردستانیان دا،،
لەوانە بەزوی دروست کردنی دوگروپ لە پەرلەمانتاران و ڕەوەندی کوردی و کارکردنی پێویست بۆ پێویستیەکانی هاوڵاتیانی کوردستان و چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ جێ بەجێکردنی داخوازیەکان.
بەهیوای زو بەستنی دیدار لەگەڵ بەڕێز وەزیری دەرەوە.
دوای 3 کاتژمێرچالکوانانی کورد تەلاری پەرلەمانیان بەجێهێشت.
لەندەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست