بزوتنەوەى دیموكراسیخوازان بەریارى پارتى دیموكراتى كوردستان مۆلەتى كاركردنیان لێسەندرایەوە
Thursday, 29/12/2011, 12:00
بارتى دیموكراتى كوردوستان كەمسعود بارزانى سەرۆكەكەیەتى دەكات تۆزقاڵەزەرەیەك باورى بەدیموكراسیى و فرە حیزبى نیە, بارتى بوەتە دێوەزمە دەسەلاتى رەشى خۆى بەسەر كوردوستان دا سەپاندوە یەك مەجالى نەهێشتۆتەوە بۆ هیچ كەسێك كە سەر بەخۆیان نەبێ كە بەئازادیى بیرو راى خۆى بڵێ بارتى كە پرۆپاگەندەى ئەوە دەكات كە كار بۆ سەربەخۆى كوردوستان و دروست بونى دەوڵاتى كوردى دەكات بەلام بەداخەوە هەر پارتیە بوەتە رێگر لە رێى سەر بەخۆى كوردستان و بون بەدەوڵات ئەوەتا بارتى ئەیەوێت خۆى تاكە حیزب بێت وە دەستى بەسەر هەمو سەروەتو سامنى ئەم وەلاتە دا كرتوە بوەتە جاسوسى هەمووەلاتانى داگیركەرو یەكەم حیزب بوە كە شەرى براكوژى هیناوەتە ئاراوە لە كوردستان بازۆر نەگەرینەوە دواوە چونكە پیساى تاكو چیلكەى تێوەربدەى بۆنى پیسى زیاتردەبێت, بۆ یە نامەوێت لەوەزیاتر باسى رابردوبكەم خەڵكینە تەماشابكەن پارتى لە چەند رۆژەى رابردودا چ پەشێوێكى نایەوە لە ناوچەى بادینان بە فیتى بارتى بەشیوەیەكى بەرنامە بۆ دارێژراو خەڵكى هاندا لە رێگاى دامو دەزگاكانى باراستنەوە كە بەناوى خەڵكى موسلمان و بەتایبەتى لە زاخۆى سەربەرز لە ریگاى مەلایەك كەسەر بە خۆیان بو هانى خەڵكى دا بۆ هێرشكردنە سەر شوێنە گەشتیاریە كان و مەساج و دوكانى مەى فرۆشەكان وە وەهەر خۆشیان خەڵكیان هاندا بۆ هێرشكردنە سەر بارە گاكانى یەگرتوى ئیسلامى و سوتاندنى تەواوى بارە گاكانیان لە م سنورە بەتەلفزیۆنو رادیۆ كانیانیشە وە جا هەربەوەشەوە نەوەستاون زۆر هەولیاندا ئاژاوە بخەنە نێوان موسولمان و ئاینەكانیترەوە بەتایبەتى مەسیحیەكان بەلام خۆش بەختانە سەركەوتونەبون و رسوابون , بارتى دیموكراتى كوردستان بۆ لە ناوبردنى حیزبەسیاسیەكان دوبارە بیلانێكى ژەهراوى دارشتوە لە رێگەى سیخورە كانیانەوە بۆ لێسەندنەوەى مۆلات لە بزوتنەوەى دیموكراسیخوازان لە ریگەى بەناو داگا كە زۆر بەى دادوەرەكان سەر بەدەزگاى پاراستنن لە گەل رێزم بۆ هەمو دادوەرە دلسۆزو بەپەرۆشەكان بۆ پیشەكەى خۆیان ئەوانەى ویژدانى خۆیان نافرۆشن ئەم سیناریۆیەى بۆ لە ناو بردنى بزوتنەوەى دیموكراسیخوازان ریك خراوە هیچى واى كەم ترنیە لەو سیناریۆیانەى كە بۆ لە ناوبردنى بارە گاكانى یە كگرتو رێكیان خستبوو بارتى نادیموكراتى كوردوستا چاویان بەراى نادات بەكوردستانێكى دیموراتو سەربەخۆ ئەوەتە بەبیانوى ئەوەى دیموكراسیخوازان ناتوانن كۆنگرە ببەستن بەهۆى بونیان بەدوبەشەوە ئەمەش بیانویكى زۆر لاوازو بێمانایە هۆیى سەرەكى پارتى خۆیەتى لە ریگەى ئەو سیخورانەیەوە كە دروستى كردون بۆ نانەوەى كێشە بۆ بزوتنەوەی دیموكراسیخوازان , چۆن هەر وەكو پێشتر بۆ لە ناوبردنى پارتى پاریزگاران شەرى دژ راگەیاندن و بارە گاو مالو منالى گوندى كەلكى ویران و دەربەدەركردن وەك چۆن حیزبى زەحمتكیشانى كردە دوبەش و چۆن چەنجارێك كیشەى لە بەردەم بێشكەوتنى یە كگرتو دروست كردوە وەك چۆن ئێستاش ئەیەوێت بزوتنەوەى دیموكراسیخوازان لەناوببات بەلام خەیالى خاوە بەرێزان بارتى حیزبێكى دكتاتۆرو عەشائیرێكى زۆر دواكەتووە ئەمە ش رەفتارە كانى ئە حەقیقەتە دەسەلامێنێت بۆ پارتى شورەییە بزوتنەوەیەكى دیموكرات خوازى بى كێشە بێئەوەى یەك خیانەتى نیشتیمانى كردبێت كە خۆیان غەرقن لە خیانەتو كوشتن و سوتاندن و وێران كاریى و دزیو رفاندن و قۆرغ كردنى هەمو شتیك ئەوان ئابەم شیوەیە رێز لە ئیرادەى خەلكێكى دیموكراس خوازو خاون میژوێكى پاكو برایانەو ئینسانیانەئەگرن ئە ى هاوار بزوتنەوەى دیوكراسیخوازان كەى وەلەكوى بوەتەهۆى ئەوەى خەتەرى ئەمنى قەومى لەسەر هەرێمى كوردوستان دروست بكات ئەرى كێ بەم درۆیە شاخ دارە بروادەكات ئەمە جێگاى بێكەنینە زۆر دورە لەراستیەوە بزتنەوەى دیموكراسیخوازان بزوتنەوەیەكى میان رەوى ئاشتى خوازى دیموكراسیخوازە تەنها كاربۆ بەدیموكراسیكردنى كۆمەلگاو بەسەروەرى كردنى یاساو داكۆكى كردن لە مافەكانى مرۆڤە ئێمە بەچى خەتەرمان لەسەر ئەمنى قەومى كوردوستان دروست كردوە ؟ خۆ ئیمەنەبوینە هۆى دروست كردنى شەرى ناوخۆو كە هەزارەها رۆلاى ئەم ولاتەى تیدا بەكوشت چو و خۆئەوە ئیمەنەبوین سەروەتو سامانى ئەم ولاتەمان بەهەدەرداوە لەپیناو بەرژەوەندى حیزبى خۆ ئەوە ئەوان نەبون هەرچى مومتەلاكاتى ئەم ولاتەبو بەشۆفل و بە هەمو پێداویستیەكانى خزمەت گوزاریەوە كردبێتیانە ئەودیو سونورەكانەوە خۆ ئەوەئەوان نەبون گومركەكانى سنورەكانى هەرێمى كوردستانیان خستبێتە ژێر كۆنترۆلى حیزبەكەیانەوە خۆ ئەوە ئەوان نەبون سجنى تایبەتى و دەزگاى داپلۆسێنەریان هەبوبێتو كورى كوردى ئەم وەلاتەیان تێدا رزاندبێت خۆ ئەوەئەوان نەبون قەسرو سۆپەر ماركێتو كۆنپانیاو باغو سەروەتێكى زۆریان بەپارەو پولى ئەم ولاتە كریبێت خۆ ئەوە ئەوان نەبون بە دەموچاوى دەمامك دارەوە رۆژنامەنوسو سیاسیانى ئەم ولاتەیان تیرۆر تۆ قاندبن خۆ ئەوە ئەوان نەبون ریگاى ئازادیەكانى خەڵكیان لە خۆ پیشاندان و كۆبونەوە دژى گەندەلیو فەسادى ئیداریو نەبونى خزمەت گوزارى رێگریان لێبكەین خۆئەوەئەوان نەبون هەرەشە لە خەڵكى سەربەخۆو نوسەرو رۆژنامە سەربەخۆكانى ئەم وەلاتەدەكەن خۆ ئەوەئەوان نەبون خەلك لەسەر بیرورایى جیاواز دەرفێنین و تیهەڵاى دەكەین خۆ ئەوە ئەوان نەبون لەسەر خۆ پیشاندان دەربرینى نارەزاى گەنجى ئەم وڵاتە خەڵتانى خوێن دەكەن خۆ ئەوە ئەوان نەبون هیرش بكەینە سەر مالو سەروەتو سامانى خەڵكى خۆ ئەوەدەئەوان نەبون دەست درێژى بكەنە سەر بارەگاكانى حیزبەكان و بیان سوتینین خۆ ئەوە ئەوان نەبون سوپاى داگیركەرانى كوردستانیان هینایە سەر براكانمان ئەم هەمو شتانەو بەسەدان شتى تر لەم جۆرانە كە كەس هەر باسى ناكات ئایە دادگاى بیداى هەولێر و دادگاى تەمیزى بارتى دیموكراتى كوردستان ئیوە بە بریارى بارتى بریارتان لە سەر لیسەندنەوەى مۆ لات لە دیموكراسیخوازان نەدا ئەگەر وانەبێت ئەمانە خەتەرن بۆ ئەمنى قەومى یان حیزبێك كە بەشدارى خۆبێشاندانێكى ئاشتیانەو سلمیانە بكات بۆ نەمانى كەندەلیو خزمەت گوزارى و ئەم هەموشتانە كە بێشتر باسم كرد بەراستى من سەیرم لێدێت چۆن شەرم نایانگرێت كەباسى كێشەى ناوخۆى دیوكراسیخوازان دەكەن ئەمە كیشەیەكى ناوخۆیە و ئەبێت هەر لەناوخۆى ئەم بزوتنەوەیە چارە سەربكرێت نەك وەزارەتیى ناوخۆ بیكاتە بیانو بریارى دادگاى بۆوەربگرێت بۆ لیسەندنەوەى مۆلات دیموكراسیخوازان زۆر نەرمییان نواندو وەزۆر بشو درێژیان كردوە وەزۆر سەبرو ئارایان كرتوە بەلام ئەكەر بێتو بریارەكە یاسا پێشێل بكان مندڵنیام ئەم بزوتنەوەیە ناتوانن ملكەچى بریارێك بن كە نا داد پەروەرانەبێت وە بۆیە هەر لێرەوە داوا لە بەریز سەرۆكى هەریمى كوردستان كاك مسعود بارزانى دەكەم كە ئەم بریارە دادگاى تەمیز كە بریارێكى زۆر بێوژدانانەو ناداد پەروەرانەیە هەلبوەشینیتەوەو پێویستە رێز لە ئیرادەى ئەم بزوتنەوەیە بگیریتو پێكەوەژیان و فرە حیزبى لە كوردوستان بپارێزێت داواكارم دادگاى تەمیز لە یاسا دەرنەچێت و سومعەى دادگاكە لەدەست نەدات لەژێر گوشارى هیچ لەیەنێكدا.. .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست