گێڕانەوەی بەسەرهاتەکانی خەباتی سیاسی گەلی کورد بەرپرسیارییە و پێویستە بەئەمەکەوە و ڕاستگۆیانە گوزارشت لە ڕووداوەکان بکرێت، چونکە ئەوە گوتنە لە مێژووی ڕابردووی ئەو گەلە کە تەژییە لە ڕووداوی گرنگ کە تیایدا خەبات و شۆڕشگێڕی لەگەڵ تاوان و یەکترکوژی دەستلەملانێی یەکن. ئەگەر ئەو بەرپرسیارییە بۆ کەسێکی سادە قوڕس و گەورەیە، ئەوا بۆ سەرۆکی پارتێکی ئەو سەردەمە زۆر قورستر و گەورەترە. ماوەیەک بەر لەئێستا کتێبێکی سەرۆکی پارتی مەسعود بارزانی بەناوی "بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، بەرگری چوارەم...
کتێبی "بیرەوەری رۆژە سەختەکانی پێشمەرگەیەک" کە لەلایەن برای بەڕێز ئازاد کاکل نووسراوە، گێرانەوەی مێژووی خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی ساڵانی ١٩٨٢ – ١٩٨٤ـە، کە بەچڕی ئاماژە بە ململانێ و شەڕی نێوان پارتە سیاسیەکان لە دەشتی هەولێر و خۆشناوتیدا دەکات و هەندێ گێرانەوەی کورتی شەڕ و ململانێکانی پێشتر و ڕوونکردنەوەی...
لەم ڕۆژانە وێنەیەکم کەوتەبەرچاو کە لەلایەن کوڕێکی مەلا عوزێرەوە بڵاوکراوەتەوە، لەم وێنەیەدا کە لەساڵی ١٩٨٠دا گیراوە، مەلا عوزێر بەرلەوەی ببێتە جاش و کۆمەڵێ پیشمەرگەی دەشتی هەولێری حزبی سۆسیالیستی کوردستان هەن، لەوانە ئیبراهیم شورتە و ڕەمەزان عەبدولڕەحمان کە هەردووکیان بەدەستی مەلا عوزێر خۆی کوژراون....
بەپێی پلانێکی داڕێژراو لەژێر چەتری ئێران و پارتیدا دوو پێشمەرگەی پارتی ئازاد عەریف شێخە و حوسێن ڕەسول سەرکردەی حزبی سۆسیالیست ئەحمەد فەقێ رەش لە شاری شنۆ لە ڕێککەوتی ٢٦/١١/١٩٨٥ دا تیرۆر دەکەن. لە وتارەکەدا وردەکاری زیاتری ئەوسا و هۆکاری تیرۆرکردنەکە بخوێنەوە. بەداخەوە باشوری کوردستان ئەو بەشەی کوردستانە...
لەو رۆژەوەی چینەهوشیارەکەی کۆمەڵگەی کوردستان لەوە گەیشتووە کە مافی گەلی کوردستانە خۆیان سەرداری وڵاتی خۆیان بن و خۆیان بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆیان بدەن، لەوڕۆژەوە کاروانی خەباتی ڕزگاریخوازی هەنگاوی بەرەو ئاسۆ لەژێر دروشم و ئاواتی جیاجیادا گرتۆتەبەر. لەو کاروانەدا فەرماندە و سەرکردەی چاونەترس و بەتوانا...
رەتکردنەوەی خەڵاتێک کە "لە ژێر چاودێری نوسینگەی حکومەتی هەرێم" بەخشراوە بە من.سەرەتا سوپاس و رێزم بۆ هەموو ئەو هاوڕێ خۆشەویستانەی بە وشە جوانەکانیان پشتگیری و پێزانینان دەربڕیووە..رێزم بۆ کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەلەبجە و ڕێزلێنانەکەیان.من ئەگەر شتێکم کردبێت لەبەر خەڵات و پاداشت نەمکردووە.. بە...
سەرەتا لەو وتارەدا هەوڵدراوە لەدیدێکی رەخنەگرانەوە چاوێک بە چۆنیەتی و پێکهاتەی دەسەڵاتی باشوری کوردستان بخشێندرێتەوە و ئاماژە بە کەموکوڕی، کێشە و تەنگژە رامیاری و ئابوری و بەتایبەتی سەربازیەکانی باشوری کوردستان بەکورتی بکرێت. پاشان هەروەستەیەک لەسەر هێرشی رێکخراوی تیرۆریستی دەولەی ئیسلامی (داعش) کراوە...
٣٠ ی ئەپریلی ٢٠١٤ رۆژی دەنگدانە و لە کوردستان و ئێراقدا خەڵک دەنگ دەدەن. لەباری ئێستادا ئەگەر گۆڕنکاریەکان بە خێرایی کیسەڵیش بڕۆن، بەشداریکردن لە پرۆسەکەدا باشترە لە بەشداری نەکردنی. بەڵام بالەوەگەڕێین و چاوێ بە فاکت و راستیەکاندا بخشێنییەوە. باشوری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ یەکەوە لە چنگی یەکێتی و...
پارتی بەرامبەر بە سنوری رۆژئاوای کوردستان دەستی بە هەڵکەندنی چاڵ کردووە؟! چاڵ بەرامبەر کێ و بۆچێ؟ تورکیا دیوار لەسەر سنورەکانی رۆژئاوای کوردستان دروست دەکات، چونکە ئەو وەکو وڵاتێکی داگیرکەر ئازادی کوردەکان لە رۆژئاوا بە مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆیدا دەبینیت. پەکەکە و پەیەد هەرەشەن بۆسەر بەرژەوەندی...
لەساڵانی سەرەتای بەرپابوونی خەباتی چەکداری دوای هەرەسی ١٩٧٥ لە دەشتی کۆیە و شاری کۆیە پێشمەرگەیەکی فەرماندەی خۆنەویست و چاونەترس سەری هەڵدا، پێشمەرگەیەک کە بڵێسەی بەرخۆدانی لە دەشت و گردۆڵکە و چیاکانی ناوچەکەدا شێلگیرانە بەرزکردەوە، ئەو پێشمەرگەیە قارەمانی گیانگەش شەفیق زاهیر بوو. قارمانی و چاونەترسی...
بەپێی هەواڵەکان تەرمی دوو کچ بەکوژراوی لەناو گۆمێکدا لە ناوچەی سەیدسادق دۆزراونەتەوە. شێوەی کەوتنی تەرمی دوو ژنە قوربانیەکە خۆی لە خۆیدا کارەساتێکی جەرگبڕ وێنەدەکات. چەند ساڵیک لەمەوبەر جارێکیان دانیمارکیەک لە فینلاند دوو کەسی بێتاوانی کوشت، هەموو دانیمارک بەو تاوانە هەژان و بووە بابەتی دیباتی وڵات...
مهسعود بارزانی سهرۆکی سهپێندراوی کوردستان ههولیدا بهنهێنی و بێ ئاگاداری میدیا رهخنهگرهکان (بەڵام بە ئاگاداریی میدیاکانی سەر بە پارتی) بچێته پهرلهمانی ئهوروپا و لهوێ دوان لهسهر ئهزموونه دیموکراسییه بێهاوتاکەی خۆی له کوردستاندا بۆ ئهندامانی پهرلهمان بدات. بهلام دوور له ویستی خۆی...
لێکۆڵینەوە لە تاوانی کوشتنی رۆژنامەنوسی ئازا کاوە گەرمیانی بەسەرپەرشتی عیماد ئەحمەد جیگەی سەرسوڕمانە. عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی، کە راستەوخۆ بەشدارە لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی یەکێتی، ئێستا سەرپەرشتی لێکۆڵینەوە لە تاونێک دەکات کە یەکێتی تێیایدا بەتاوانبار دادەندرێت، هەروەکو...
کاتێ هەلبژاردن لە وڵاتە نادیموکراسیەکان یا تازە دیموکراسیەکان دەکرێ، لە لایەن دەسەڵاتدارە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانەوە گرنگی زۆر بە راپۆرت و رۆڵی چاودێرانی بێلایەنی هەلبژرادن دەدرێت، زۆرجار لەو روانگەیەوە هەڵوێست لەسەر سەرکەوتوویی و ناسەرکەوتوویی یا پاکی و ناپاکی هەلبژاردن وەردەگرن. کێشەکە لێرەدا ئەوەیە...
بهر لهههر شتێ بۆ بهرچاوڕوونی باشه سهرنجی ئهوه بدهین که ههڵبژاردنی ئازاد تهنها دهکرێ له کۆمهڵگهی ئازاد و دیموکراسیدا پیاده بکرێت. له کۆمهڵگهی ئازاد و دیموکراسیدا بنهماڵهی دهسهڵاتداری خاوهن هێزی میلیتس بوونی نییه و هێزی تایبەت و میلیتسی سەر بە پارت و کەس بهگشتی بوونیان نییه....