په‌یامێک له ئه‌نجومه‌نی داکۆکیکردن له خزمه‌تگوزارییه‌کانی چوارقوڕنه
Monday, 09/07/2012, 12:00
ئه‌نجومه‌نی داکۆکیکردن
بۆ به‌ڕێزان:-
- په‌رله‌مانی کوردستان
- ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
- ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین
- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی چوارقوڕنه
- سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی چوارقوڕنه
- لایه‌نه سیاسیه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له چوارقوڕنه
- ڕای گشتی
وه‌ک هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی ، ئێمه وه‌کو ئه‌و ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه‌و گروپ و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ی خواره‌وه نیگه‌رانین له نه‌بوون و سستی نواندن له جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کان لهناحیهکهماندا ، که کلیلی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینه و مه‌رکه‌زی ناوچه‌ی بیتوێنه له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواکارین که :-
1- وه‌ک ده‌زانین ڕێژه‌ی سه‌وزایی ستانداردی جیهانی 12%یه ، به‌لام له‌شارۆچکه‌ی چوارقوڕنه 4%ی تێپه‌ڕ نه‌کردووه ، بۆیه ده‌بێت به‌ڵێنی ته‌واوکردنی پارکی (کلیلی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین) به‌گشت خزمه‌تگوزارییه‌کانیه‌وه بدرێت .
2- نۆژه‌ن کردنه‌وه و پاراستن و زیادکردنی باخچه بچوکه‌کانی گه‌ڕه‌که‌کان.
3- شوراکردن و سه‌وزکردنی سنوری کارگه‌کانی بلۆک له چوارقوڕنه .
4- جێبه‌جێ کردنی هه‌نگاوه ته‌واو نه‌کراوه‌کانی دارستانی بنار که شورای بۆ کراوه ، به‌ڵام هه‌نگاوه‌کانی تری وه‌ک پێویست نین .
5- کردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی تاپۆ و په‌له‌کردن له تاپۆکردن زه‌وییه‌کانی چوارقوڕنه.
6-دروستکردنی بینای کتێبخانه‌ی گشتی چوارقوڕنه که‌ئه‌م ساڵ خراوه‌ته به‌رنامه و بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ دیاریکراوه ، به‌لام به‌بیانوی نه‌بونی نه‌خشه و دیزاین و ده‌رخسته ده‌ستی ده‌ستی به‌م پڕۆژه‌یه ده‌کرێت و وه‌کو ساڵانی زوو جێبه‌جێ ناکرێت.
7- گه‌راندنه‌وه‌ی بینای سه‌نته‌ری گه‌نجان چوارقوڕنه بۆ ڕێکخراوه‌کانی چوارقوڕنه ، که ئێستا فه‌رمانگه‌ی به‌رگری شارستانی (ئاگرکوژێنه‌وه)ی چوارقوڕنه‌ی تێدایه.
8- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هۆڵی ڕۆشنبیری چوارقوڕنه (خانوهڕهشان) ، هه‌روه‌ها نۆژه‌ن بکرێته‌وه بۆ ته‌لاری شانۆ.
9- دروستکردنی سایلۆی چوارقوڕنه.
10- دروستکردنی گه‌راج بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له ناو بازاڕ.
11- نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی هۆڵی بۆنه‌کانی چوارقوڕنه.
12- دروست کردنی چه‌ند هۆڵێکی پرسه له چوارقوڕنه و گونده‌کانی.
13- نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی یاریگای گه‌وره‌ی چوارقوڕنه.
14- دروستکردنی مه‌له‌وانگه‌یه‌ک له چوارقوڕنه.
15- ڕێکخستن و جوانکردنی ناو بازاڕ.
16- دۆزینه‌وه‌ی شوێنێکی گونجاو بۆ زبڵ و خاشاک و پاشماوه‌ی شار.
17- دروستکردنی دوو پرد بۆ چوارقوڕنه و قه‌ره‌نیاغا.
18- ڕێگرتن له زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵکی گشتی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و موڵکانه‌ی که له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌کانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه.
19- چڕکردنه‌وه‌ی چاودێری لیژنه‌ی ته‌ندروستی به‌سه‌ر بازاڕ و کۆگاکانی فرۆشتن و ده‌رمانخانه‌کان.
20- ڕه‌چاوکردنی باری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له ئه‌نجامدانی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کدا.
21- هاوکاری کردنی که‌رتی تایبه‌ت له جێبه‌جێ کردنی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی ڕۆشنبیری و خزمه‌ت گوزاری ، له پێناو هاوکاری کردنی که‌رتی گشتی .
22- دروستکردنی یاریگایه‌کی تۆپی پێ له گوندی (گردجان).
له‌کۆتاییدا داواکارین له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌کان له ماوه‌ی (3) مانگی داهاتوودا به‌ده‌م داواکارییه‌کانمانه‌وه بێن ، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێستی مه‌ده‌نیانه‌ی تر ده‌گرینه‌به‌ر
ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان بنکه‌ی چوارقوڕنه
ڕێکخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیان ناوچه‌ی چوارقوڕنه
کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردستان کۆمیته‌ی بیتوێن
ده‌سته‌ی پێشه‌نگ
سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری ئاسۆس
ده‌سته‌ی نما
سه‌نته‌ری گه‌نجانی چوارقوڕنه
کۆمه‌ڵه‌ی گه‌شه‌پێدانی چوارقوڕنه
ڕۆژنامه‌ی دێنێ
کۆمه‌ڵه‌ی A.S.B
ڕێکخراوی مۆم
گروپی شه‌قام
کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژ لقی ڕاپه‌ڕین
کاسترۆ مه‌عروف ڕۆژنامه‌نوس
ئالان پیرۆت ڕۆشنبیر
کامه‌ران مه‌لا عوسمان - چالاکوان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست