کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


لە ڕای خودا فریای گەرمیان .....................!!!!

Friday, 15/07/2011, 12:00


بەناوی خوای گەورەو میهرەبانەوە
لەراستیدا ماوەیەكە دەمەوێت بەشدار بم لەو باروو دۆخەی كە ئێستا شارو شارۆچكەكانی كوردستانی سەرقاڵ كردووە,بەڵام هیچ حەقی ئەوەم بە خۆم نەدا تاوەكو بەشێك بم لەم بارودۆخە چونكە بەڕاستی تێنەدەگەیشتم و نەمدەزانی هاوڵاتی لە بەرچی دەڕژێنە سەر شەقام و داواكاریان چییە؟ !
پاشان بیرم كردەوە كەوا لە مەسەلەكە بكۆڵمەوەو بەدواداچوونێك بكەم.بۆیە لەشاری كەلارەوە دەستم پێكرد,ئەو شارەی كەماوەیەكی دوورو درێژە ژیانی تێدا بەسەر دەبەم,ئەو شارەى كە هەركەسەو بەلایكیدا ڕای دەكێشێت,ئەوشارەی كە دابەشكراوە بەسەر چەند هەرێمیكی دابەشكراودا,ئەو شارەی كە جادەو كۆڵانو خاك وئاوو بەرزىو نزمی و دووكانو بازاروشتوومەكەكانی دابەشكراوە,ئەو شارەى كە هەموو كتێبە پیرۆزەكانی تێدا دابەشكراوە بە سەر چەند كەسێكداو چەند تەفسیرو مانای تازەیان بە وتە ئاسمانیەكان داوە,نامەوێت زیاتر ووشەى مەجازی بەكار بهێنم,هەرچۆنیك بێت شاری كەلارچەند بەرپرسێك دەستی بەسەردا گرتووە كە لە خوارەوە ناوو مواێەفاتیان دەنووسم:
1- عەلی شەهید مەحەمەى(بەڕیوەبەری ئاسایشى گەرمیان):یەكێكە لەو كەسانەی كە یەكێتی بەكاری هێناوە بۆ كووشتنو تیرۆر كردنی خەڵكی ناوچەكە لە گەڵ چەند پیاو كوژێكی تردا(بە پێى ووتەی خەڵك:, پیاوێكی كوشتووە لە سەر ئەوەی یەك جوێنی بە هیًرۆخان داوە, دەستی بە سەر زەوی و زارێكی زۆردا گرتووە بیناو دووكان و گەراجی سەیارەی لێ درووست كردووە, لە پێش ماڵی خۆیان جێگایەكی داگیركردووە كردوویەتی بە بینا بۆ پاسەوانەكانی(هەموو ئەمانەش بەهۆی بەڕێوەبەری شارەوانی كەلارەوە دەكات كە لە ماڵی كاك عەلی چای دەگێڕێت بۆ ئەوەی پشتیوانی لێ بكات و پێكەوە شەریك بن), خەڵكێكی زۆری كووشتوو,چەند كەسێكی هەیە كە بە تایبەت لە شاری بەغداوە ئافرەتی جوانی بۆ دێنن).
2- هەژار ئاساییش(هەژار بلە نەقارەِ):بە ووتەی خەلك تا ئێستا خەڵكێكی زۆری كووشتووە,لە لایەن دادگای كەلارەوە تاوانبار كراوە بە كاری تیرۆرستی,بەڵام پێش دەركردنی بڕیاری دادگا بە واسیتەی چەند كاربەدەستێكەوە لە زیندان دەرهیًنراوە,(مام جەلال خۆی ئاگاداری ئەو كێشەیە بووە).هەروەها هەژار خۆی لە سلكی ئاسایشدا كاردەكات.مەیموونێكی كڕیوە لە ماڵەوە بەخێوی دەكات كە ڕۆژانە خەرجێكی زۆری دەوێت.
3- سەڵاحی كوێخا(سالە پەنچەرچی):بە ووتەی خەڵكی لە پێشدا پەنچەرچییەكی زیرەكو لێهاتوو بووەو ئێستاش بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەی گەرمیانە,هیچ شەهادەیەكی دیاری كراوی نیەو هەندێك دەڵێن كەوا شەهادەی سەرەتایی هەیەو هەندێكی تریش دەلًین كەوا شەهادەی دووی ناوەندی هەیە,خاوەنی نزیكەی 20 ترێلەی بارهەڵگرتنە لە مەرزی پەروێزخان,لە ماڵەوە لە گەڵ خێزانەكەی ژیان بە سەر دەبات و تا ئێستاش منداڵی نەبووەو لە شوێنی خانووەكەی (احمد مگر)ی سەردەمی حكوومەتی بەعس ڤێللایەكی درووست كردووە كە نزیكەی 60 دەفتەر دۆلاری تێ چووە,ئافرەتێكی تایلەندی خزمەتكارییان دەكات لە ماڵەوە.دەڵێن جارێكیان پرسیاریان لێ كردووە سەبارەت بە شەهادەكەی, لە وەڵامدا ووتویەتی:یەكێتی شەهادەكەمە!!.خەڵكی گەرمیان بەراوردی سەڵاحی قوێخا دەكەن لە گەڵ (مەلا سەعید) بەڕێوەبەری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بەوەی كە هەردووكیان هەمان پۆستیان وەرگرتووەو هەردووكیان كەم ئەندامن و هەردووكیان منداڵیان نابێت و هەردووكیان گەندەڵ و دزن!!.سەبارەت بە منداڵ نەبوونیان پیاوێك وتی:, سوپاس بۆ خوا كە منداڵیان نابێت,چونكە ئەگەر منداڵیان هەبووایە هەموو شارەكەیان داگیر دەكرد.
4- مەحموود سەنگاوی(خولە شەرواڵ پیس):لە ناو خەڵكیدا بەو ناوە بەناوبانگە,هەروەها پێیشی دەڵێن(خولە چای چی) بەوەی كە لە كاتی خۆیدا لە دائیرەی زراعە لە چەمچەماڵ چایچی بووە,بە وتەی خەڵك ئێستا بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە,دەستی هەیە لە زۆربەی گەندەڵییەكاندا,دەستی گرتووە بە سەر زۆربەی پڕۆژە گەورەكاندا لە شاری كەلار,لە مەرزی پەروێزخان پشكێكی زۆری هەیە,كوڕەكەی مەحموود سەنگاوی لە گەڵ بەڕێوەبەری پێشووی ناحییەی قۆرەتوو(مەمەد) زۆربەی ئیشوو كارەكانی ناحییەكەو مەرزی پەرویزخانیان بۆ خۆیان قۆرغ كردبوو,كوڕەكەی بە داوێن پیسی بەناوباتگەو لە گوندی (سەوزبڵاغ)ی سەر بە ناحییەی قۆرەتوو خانوویەكیان كردووە بە شوێنی گەعدەو رابواردن,لە گەڵ كچ و ئافرەتدا ڕا دەبوێریت كە لەلایەن ساحیبی خانووەكەوە(وریای ئامەكە),(هێمنی حەمەنوری)یەوە لە شاری خانەقینەوە بۆی دێنن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە