کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیوەندی نیوان ئەندامانی فراکسێۆن

Saturday, 28/12/2013, 12:00


پەیوەندی نێوان ئەندامانی فراکسیۆن بەگشتی زۆر زۆر باشە و هاوکارو گونجاون تەنها ٣ ئەندام نەبێت ئەوانیش بەڕیزان ؛شۆڕش حاجی ،محەمەد کیانی ،بایەزید حەسەن پابەند نین بە فراکسیۆنەوە هۆکارەکەش شۆڕش حاجیە .لەو کاتەوەی بەڕیز شۆڕش حاجی لە سەرۆکایەتی فراکسیۆن لابراوە هەمیشە لەهەوڵی دروست کردنی کێشەیە بۆ فراکسیۆن ئەو دوو بەڕیزەی تریش دوای ئەو کەوتون و بە قسەی ئەو هەڵدەسوڕین و پێبەند نین بە فراکسێۆن و بریارەکانی فراکسیۆن و ئامادەی یەک کۆبۆنەوە نابن زۆر جار هەلویست و لیدوانی دژ بە هەڵوێستی ڕەسمی فراکسێۆن و بزوتنەوەکەش دەدەن و چەندین جار ئاگاداری بەڕیزان ڕێکخەری گشتی و کۆکاری فراکسێۆنەکان کراوە بەلام هیچیان نەکردوە بە داخەوە کاک شۆڕش بە مەرجی ئەوە هاتوە کە سەرۆک بیت ئەگەرنا فراکسێۆن تیک ئەدا ،سەرەتا بۆ ٦ مانگ هەلبژیردرا بەلام بۆ ماوەی دوو سال بەردەوام بوو لەو ماوەیەدا کاری لەسەر نانەوەی دوبەرەکی دەکرد لە نێوان ئەندامانی فراکسیۆن و هەولی دەدا هیچ دوو کەسیک بەیەکەوە قسە نەکەن و هەر خۆی تەنها حەلقەی پەیوەندی بی و ئەهاتیش لە گردەکە باسی خراپی پەیوەندیەکانی ئەندامانی فراکسیۆنی دەکردو وای پیشان دەدا کە ئەو نەبێت کەس لەگەڵ ئەو فراکسیۆنە هەلناکات دواتر کە لابراو بەڕێز سەردار عەبدولا بوو بە سەرۆکی فراکسیۆن هەمیشە لە هەوڵی نانەوەی کێشە و دروست کردنی قسە بوون ،ئێستاش کە لەتیف مستەفا سەرۆکی فراکسیۆنە وبە تەکلیفی بەریزان کۆکارو ئەندامانی تری فراکسیۆن ئەو ئەرکەی وەرگرتوە هەموو کاتیک ئامادی وازهێنانەو داوای وازهێنانەکەشی پیشکەش بە کۆکار کردوە ئەو بەریزە بەهەمان شیوە ی پێشو بەبێ هیچ بیانویەک پابەند نیە بە کۆبونەوەو بریارەکانی فراکسیۆن دوبارە دەستی کردۆتەوە بە قسە دروست کردنی بێبنەما ،لە کاتیکدا پێشتر ڕای دەگەیاند کە ئەو تەنها کێشەی لەگەڵ کاک سەدار هەیە و هەر کەسیکی تر ببیتە سەرۆکی فراکسیۆن بەتایبەتی لەتیف مستەفا کیشەی نیە چونکە تا ڕادەیەک دڵنیا بوو کە ئەو هەرگیز نابێ بەسەرۆکی فراکسیۆن (خوازیارین لیژنەیەکی لیکۆلینەوە پیک بهێنریت) چونکە بزوتنەوەی گۆڕان بزوتنەوەیەکە دروشمی بە دامەزراوەیی کردن و دژایەتی کردنی گەندەڵی هەڵگرتوە ،فراکسیۆنی گۆڕان ئۆرگانیکی بزوتنەوەکەیە ،دەوام کردن و پابەند بوون پیوەی بەشیکە لە پابەند بوون بە بزوتنەوەکە و ئەرکی سەرشانیانە ئەوان بەدەنگی گۆڕان بوون بە پەرلەمانتار ،بە پێچەوانەوە دەوام نەکردن و پابەند نەبوون بە فراکسیۆن و بڕیارەکانی گەندەڵی و فەوزایە ،دەبێ لیژنە پێک بهێنرێ بۆ دەرخستنی ڕاستیەکان ،ئەگەر خەتایان هەبوو دەبێ سزای خۆیان وەرگرن ،ئەگەر خەتاشیان نەبوو دەبێ ئەوانی تر سزا بدرین ،نابێ هەروا چاوپۆشی لێبکرێ
شایانی باسە کاتیک بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ماوەیەک کاک ئازاد چالاکی وەک نوێنەری بزوتنەوەکە لە بەغدا دەست نیشان کرد و بۆی دەرکەوت کە ئەو بەڕیزانە پابەند نین بە فراکسیۆن و کێشەش بۆ فراکسیۆنەکە دروست دەکەن و ئەوەی بە بزوتنەوەکە ڕاگەیاند بەڕیز شۆڕش حاجی کەوتە قسە دروست کردن بۆ ئەویش و تۆمتباری کرد بەوەی کە لایەنگیری دەکات و بوە بەتەرەف لە کاتیکدا ئەو وەک نوێنەری گۆڕان لە ڕوانگەی بەرژەوەندی بزوتنەوەکەوە قسەی دەکرد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە