ئەوەى ئەمڕۆ بەسەر حەمە ڕەنجاو بەرپرسی نوسینگەى كوردستان تیفی دا هاتووە، كاروان ئاكرێى چەند جارێك نۆشى كردووە!!
Friday, 18/09/2009, 12:00
گەر ویستت هەواڵ و زانیاریە ئەدەبى و ڕۆشنبیریەكانت، بە زووى چنگ بكەوێت، رۆژى یەك دووجار ڕوو بكەرە گازینۆ (شەعب) ئەوەى نەتبیستوە دەیبیسیت و، ئەوەشى بە خەو خەیاڵتا نایەت، هەر لەوێدا گوێبیستى دەبێت، بە دەم چا خواردنەوەوە، دوو كامێرا مانى كەناڵى ئاسمانى كوردستان بە كامێراكانیانەوە خۆیانكرد بە شەعبداو، ویستیان لەسەر بابەتێكى دیدى چەند ڕۆشنبیرێك وەربگرن، لە ناكاو ئەدیبێكى خۆشەویستى نێو گازینۆكە، هاوارى كرد، ئەرێ پێش ئەوەى رای خۆمان بدەین، باسى شەڕو هەراكەى نێوان حەمە ڕەنجاوى بەرپرستان و نورەدین زەنگەنە بكەن!
ڕەنجاولە هەفتەیەكدا، دووجار یا دان و قەپۆزیان شكاندووە و، لەلایەن كارمەندە كچەكانیشوە نەعل بارین كراوە!
ئەوەشى گووت: ڕۆژ نیە هەواڵێكى نوسینگەى كوردستان تیفى لەم گازینۆیە، بڵاونەبێتەوە، كە چۆن حەمە ڕەنجاو لەلایەن كارمەندەكانەوە سوكایەت ى پێدەكرێت، تا ئاستى ئەوەى لەماوەى 2 ساڵدا 4جار تەنها ئافرەتەكان نەعل بارانیان كردووەو، 5 جاریش لەلایەن پاسەوانەكانەوە تێهەڵدراوەو، وا ئەمجارە نوردین زەنگەنە دەم و لوتى ڕەنجاوى خوێناوى كردووەو، لەلاى خێزانەكەشى گووتێتى: سەیارە لێداوم!!
سەرەنجامى هەموو ئەو كێشانە، هۆكارى سەرەكى بۆ ئەو خاڵە دەگەڕێتەوە، كە ڕەنجاوى كۆنە شوعیى و تازە پارتى و دوێنێ یەكێتى، لە شاخیش نەیتوانیەوە، ڕۆژێك بێ كێشە دابنیشێ و، چونكە پیشە و خەسڵەتى كۆنە شوعیەكان دووڕووى (منافیق)ى و خۆ بە زل زانى و نەرجسى و تا ئەوەى لە شاخیش گالتەیان بە هاورێ عەزیز محەمەد دەهات و، بە گێل و نەزانیان لە ماركسیەت و فەلسەفەكانى دەزانى!
ڕەنجاو ڕۆژێك لە رۆژان نە ئیعلامى بووە، نە لە ڕاگەیاندن كارى كردووە، هەر بەدەم خەوەوە شیعیرى كۆنە كلاسیكى خوێندۆتەوەو، دواتر بەهەمان وەزن و قافیە شیعیرى نووسیوە!
پیاوێك خۆى پێڕێك نەخرێ و ماڵو حاڵى شپرزە بێت و ساڵى جارێك جەمالیەت نەنوێنێ و، لەسیاسەت كارى كردبێ و 3 تا 4 حزب و ڕێكخراوى كردبێ، چۆن نوسینگەیەكى كەناڵى ئاسمانى شارێكى ڕۆشنبیرو دەوڵەمەند لە دیدگاو تێڕوانین و جەمالیەت لە فكرو قەرەباڵغ لە داهێنان لە گشت كایەكاندا، ئەو ئەركە سەختەى پێبەڕێوە دەچێت؟!
كامێرامانەكان دواى بیستنى وتەى برادەرەكەمان، گوتیان ڕەنجاو هەموو رۆژنامەكانى بۆ دێت، تەنها شیعرەكان دەخوێنێتەوە، بەو ئاستەى ئاگاى لە هەواڵەكانى ناوخۆى و دەرەكى و جیهانى نیە! جار هەیە كە هەواڵێكى بۆ دەگێڕینەوە دەڵێ: درۆیە وشتى وەها نەبووە، ئێمەش بە دەنگى بەرز هاوار دەكەین سەرۆك بارزانى گوتویەتى، ئەو كات بە ساردیەوە دەڵێ لەوانەیە!
تا نووسینى ئەم بابەتە 30 كارمەندى كوڕو كچ و پاسەوان لە دەست نەزانین و بێتوانایى و هەستى نا شاعیرى حەمە ڕەنجاو وازیان هێناوەو ئێستا نیوەیان لە كەناڵەكانى یەكێتى كارى ئیعلامى دەكەن وەك حوسێن محەمەد!
پێشینان باشیان گووتووە: مەنجەڵ گەڕاو سەرقاپى خۆى دۆزیەوە، یا گوتویانە تەیرى گول عاشق بە دارى زەقنەبووت!
ئەمە وتەى رۆشنبیرێكى رەهەندى بوو، زۆر بە راستگۆیانە باسى كاروان ئاكرێى بەم شكڵە بۆكردین و گووتى:
كاروان ئاكرێى كۆنە شوعیى و كوێلەى دەستى پارتى و بنەماڵەى بارزانى، كە ئەویش كە لەكەناڵەكان دەدوێت، خۆى بە یەكێك لە مونەزیرەكانى سەردەمى ماركس و ئیگڵ و ستالین و خرۆشۆف و بریجنێڤ ئەوانى تر دەزانێ!!
كە باسى نیزامى سۆسیالیستى و كۆمۆنیزم دەكا، وا دەزانێ پیاوێكى زۆردەگمەن، و وێنەى نیە، و زۆرجار بە فەلسەفەوە گاڵتەى بە سەركردەكانى هەموو كورد دێ، باشە ئەگەر كاروان ئەوەندە سیاسى ڕۆشنبیرى و خودان فكرى ماركسیەت و جدى بووە، بۆچى ئاشبەتاڵى نێو ڕیزەكانى هاورێ عەزیز محەمەد كرد و، بۆ ناو حزبێكى نادیموكراتى و خێڵەكى و ئاغاوات وشێخایەتى هەڵبژارد، گەر ئەمە ئینتیهازیەت و هەڵگەرانەوەى ئینحرافى ئەخلاقى و سیاسى نەبێ ئەى چیە؟!
ئەگەر ئەمانە سەیرنەبن، دەبێ بازاڕى سەیرو سەمەرە لە كوێى ڕەفتارەكانى كاروان عقراوێدابێ؟!
كاروانیش لە ڕەنجاو باشتر نەبوەو نابێ و 3 حزبى كوردى لە چەپەو بۆ راست و خێڵەكى كردبێ، هەر ئەوەى لێدەردەچێت.
خەسڵەتەكانى كاروان عقراوى كوتومت لە عزیز عقراوى براى دەچێت، كۆنە شوعیى و كۆنە پارتیەكان و جەلالیەكان باش دەیناسن!
كە ئینتیهازى و دوو ڕوو دۆگما یى و ناوچەگەرێتى(ئاكرێى و بادینى) خەسڵەتى سەرەكیەتى و، لەبەردەم بنەماَڵە زۆربچوك لە ناو كارمەندەكان زۆر گەورە، هەر لەبەر بێئەزموونى و خۆبەزلزانین و كین و بوغزایى و حساب نەكردن بۆ راى بەرامبەر زیاتر لە 120 كارمەند لە ماوەى ساڵێكدا وازهێنانیان لە كەناڵى ئاسمانى كوردستان هەڵبژاردووە!
3 جاریش لەلایەن ئەو بێژەرانەى كە كچ و ژنن بە نەعل و تف باران كراوەو، تا ئەمڕۆش ئەو بێژەرانە لەبەر بوونى پشتیوانى لەو كەناڵە بەردەوامن، و بە ئاشكرا بنەماڵە بە كاروانیان گووتووە: یا تۆ یا ئەو كارمەندە كچانە!
ئیتر با كاروان ئاكرێى خاوەنى خانووى 400 مەترى بێ لە سەڵاحەدین و 3 تا 4 سەیارەشى هەبَێ و، پارەشى هەبێ، كە ئیحترامى بێژەرێكى كچ نەبێ، ئیتر وجودى كاروان چیە لە نێو بنەماڵە خیچڵەكى و دەرەبەگ و شێخایەتیدا، بگرە نەك هەر كاروان بەڵكو تەواوى ئیعلامیەكان ڕێزى لەشفرۆشێكیان نیەو هەرگیز ناشیان بێ! لەلایەن بنەماڵەوە بە چاوى ڕەعیەت و كۆیلە تەماشاكراون و بەتایبەتى سۆرانیەكان!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست