کەلەتووری 99.99%
Thursday, 07/05/2009, 12:00
دڵخۆشی خۆم و هاورێیانمتان لئ ناشارمەوە نەك لەبەر ئەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی کوردستان پێش وەختم زانیبئ نا نەخێر دڵخۆشییکەمان دەگەرێتەوە بۆ ئەم هەواڵە کــــــــە سەرۆکی دهۆك و پارچەێێك لە هەولێر ئەفەرموێ خۆم هەڵنابژێرم سەرۆکی هەرێم گـــەر هەڵبژاردنەکە راستەوخۆنەبێ وەگەر دەرنەچووم بە ئەنجامەکەی رازیم وەدڵخۆشییکەمان لێرەوە سەرچاوەکەیەتی کە ئەم بەزمانی خۆی خۆی بۆ مللەت هە موو دونیا ئاشکراکــــرد کە قبوولی نیە هەڵبژاردنێکی ئازاد بکری لە کوردستان و خەلك نوێنەرانی خۆی هەڵبژێری بۆ بەرلەمان و لەوێشەوە سەرۆك هەڵبەبژێردرێت بە زۆرینەی دەنگ .
ئاخافتنەکەی سەرۆك نە سەیرەو نەداهینانەکی نوویە وە نە پێویستی بەشێلان ولێنانێکی زۆر هەیە تەنها ئەوەیە کەسەرۆك نامۆیە بەم جۆرە تەرحە هەڵبژاردنە نوویە و رازی نیە وبەلای ئەو دەرچوونێکە لە کەلەتووری هەڵبژاردنەکانی پێشووی عراق و هەموو رۆژهەڵاتی ناوە راست کە ئەنجامەکانی لای بێ عەقلانیش ئەزانرا کە 99.99% لێرەوە نووکتەێێکم هاتەوە یاد کە ئەڵێ دوو برادەر یەك ئەلمانی و یەك هی لای ووڵاتانی لای خۆمان ئەبـــــێ ئەڵمانیەکە بە برادەرەکەی ئەڵئ ئێمە لا پاش هەڵبژاردندا بە دوو سئ سەعات ئەنجامی هەڵبژاردنەکە لەسەر ئەنترنێت ئەزانین برادەرەکەشی ئەلێ ئێوە زۆر دواکەوتووترن لە ئێمە جونکە ئێمە ساڵێكپێشتر ئەنجامەکەی ئەزانین . ئنجا ئەڵێم خۆ ناحەقی نیە ئەم چی لەم سەرۆکانە سەرۆکانە کەمترە هەرچی ئەمان کردوویانە و پیادەیان کردوەئەمیش بەزیادەوە کردوویەتی لەکوشتن و برین وتیرۆر ودزینی سەروەت وسامانی مللەت ودانانی مناڵ و خزم و دۆست و ئەحباب و مریدەکانی لە پلە هەستیارەکانی حزب و حوکومەت.
خوا بی پارێزی گشت خاڵەکانی جێ بە جێ کردوە و هەموو مەرجەکانی تیایە بێ کەم و کوڕی وە جانابی پشت ئەستورە بەئەنجامی هەڵبژاردن لە بەر چەند خاڵێك .
1- کە لە دایك بوەو هەستی کردوە هەر گوی بیسی ئەوە بوە کوری سەرۆك ماڵی سەرۆك
سەرۆکی کورد و هەرچی بە خەیالیا هاتبی کردوویەتی بێ ئەوەی کەس رێی پێگرتبـــــێ
و هەمیشە خۆی بینیوە لە سەرووی یاسا.
2- خاوەنی کۆمەڵێك میلیشیاتە کە زۆرینەیان ئەلف و بئ لێك دەرناکەن و ئامادەشن
بۆ جێ بەجێ کردنی گشت فەرمانەکانی وە تا ئێستاش نازانن دوژمن کێیە.
3- دانیشتنی لە سەر گردێکی زەبەلاح لە پارەی دزراوی ئەم مللەتە و سەروچاوەکەشی
بەردەوامە 17% بودجەی هەرێم نەوتی ناو کوردستان زائدن داهاتی گوومرگەکان وە
زۆربەی برۆژە خزمەتگوزاریکان بەشی شێری ئەوانی تیایە.
4- هەبوونی پشتگیرییکی تەواو لە لایەن حوکومەتی بەغداو وڵاتانی دراوسێی عیراق
تورکیا ئێران سوریا چونکە مانەوەی سەرۆك لە پلەی خۆی جێگای متمانەی ئەمانە
بۆ سەقامگیرکردنی ئاسایشی نێو خۆیان بەتایبەتی ناوچەکانی کوردستان .
5- هەبوونی پشتگیری لە لایەن سەرۆکی ی ن ك و دەست و پەیوەندەکەی و ئێستاش بە
زەقی رەنگ دەداتەوە لە جاوپێکەوتنی زوورنا ژەنەکانی ی ن ك .
6- هەستکردنی سەد دەر سەدی سەرۆکی هەرێم کە مللەت هیچ ئامادە باشێکێ تیـــــــا
نیە و بەهەرچی خودا کردویەتیە قسمەت پێ رازیە چونکە ئەمە 18 ساڵە مللەتمان
لە ژێر تاقیکردنەوە دایە و هەرچی خراپە دەرحەقی کراوە و مێش لە سەر لووتی
دەرناکات.
7-5-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست