کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
Wednesday, 10/07/2019, 8:30
چەند هەڵبژاردەیەک لەشیعرەکانی شاعیری جوانەمەرگی فەرەنسا فیدیریکۆ غارسیا لۆرکا
. کە بەهۆی تەنها چەند ووشەيەک گوولەباران کرا
لۆرکا
.. یەکێکە لە هەرە ناودارەکانی ئیسپانیا . لە ساڵی ١٩١٩ لە
مەدرید دەژیا جگە لە شیعر، خەرێکی نوسینی
شانۆ بووە ، دوایی لە گەڵ وێنەکێشی
بەناوبانگ سلفادور دالی دەبێتە هاوڕێ کە
بۆ یەکەم کتێبی شانۆی لۆرکا ئەو
دیکۆری بەرگی کتێبەکەی بۆ دە کێشێت.
بەناوبانگترین
کتیبی شیعری لۆرکا .. هۆنراوەی
گۆرانیە قەرەجەکانە ، کاتی شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا لە لایەن سوپای دکتاتۆر فرانسیسکۆفرانکۆ دەستگیردەکرێ دوایش
گولە باران دەکرێت .
باوکی
دوین
1
هۆنراوەی ئەمبارۆ
بۆچی وا
لە ژورەوە
بەجلێکی
سپی ڕەنک
دانیشتووی
وێنەی
ئازارم
ئەکێشی
گوێت
لە دەنگی
خوڕەی ئاوە
چۆلەکەگان
سەما دکەن
بەسەر سەرتا
دێن و دەڕۆن
تۆش
لە سەرخۆ
چەند پیتێک
لە بەردەمتا
هەول ئەدەی
لە سەر
پارچە قوماقشێک
بیچنیت
ئەمبارۆ
تۆ چەند
تەنیای
بەجلێکی
سپییەوە
ئاخ بتوانم
چەند
زەحمەتە
کە پێت
بڵێم
خۆشم ئەوێی
2
دوا خەون
ئە مەوێ
چەند چرکەیەک
چەند ساتێک
چەند سەدەیەک
بنووم
بە ومەرجەی
کە بزانن
من نەمردوم
من هاوڕێی
بچوکی
بای
رۆژئاوام
من
درێژکراوەی
تارمایی
فرمێسکی
خۆم و
گەلم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست