کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پەپولەی ......... مەرگ

Monday, 29/02/2016, 23:36


چەند دێرێکی جامی خەم بو ئافرەتێکی پێشمەرگە ،   فایزە نەعسو  وهاورێکا نی  کە بە بۆنەی بوردومانی فرۆکەکانی تورکئیا لە دێیەکانی حەلەب شەهید کران .
ئەی پەپولەی
رێگای خەبات
ئەی هیوای
 دوارۆژی
گەلێکی
 دوور لە ئاوات
میلەت لە  خاکە
کۆچبەرە
  لە خاکیشە
خەریک ڕەوە
فرۆکەکانی دۆژمن
بە دوای  مەرگی
تۆ دەگەڕێن
نەوەی
تەنها  گۆناهت
بوو
کورد بوی
کورد بوی
لە ولاتێ
 ڕەگەز پەرست
ناوی کورد
 قەدەغەیە
زمانی کورد
قەدەغەیە
مافی کورد
قەدەغەیە 
فڕۆکە ناحەزەکان
لە خاکی خۆت
خوێنیان ڕشتی
رۆحی  شەیدات
بوو بە
 پەڵە هەورو 
دابەزی
کوردستانی گرتەوە 
بووبە 
بارانی رەحمەت و
لە سەر خاکە
نیشتەوە 
چرۆی  یادت
بوو بە
گۆلێکی ڕەنگی 
 سوور 
دوا جار
 بوو بە 
فرێشتەیەکی
باڵ سپێ و
بەرەو
گەردوون
هەنگاوی نا
زیاتر 
زیاتر
لە ئاسمانە
وەک ئەستێرەیەکی 
پڕشنگدار
لەگەڵ  لەیلە
 دۆزرایەوە
نەفرەتی 
ئەکرد لەچەك
لە  زەمەنێکی 
توند ڕەو و
لە سەردەمێکی 
دڵ رەق و
ئەیووت
 ئەی فیلبازی
 ئاخر زەمان
 ئەی ئەردوگان
قەت گەردنت 
ئازاد ناکەم
لەودونیاش  بێت 
یەخەت دەگرم
بەرت نادەم
تا
ڕەوانەی 
دۆزەخی 
شەرمت 
دەکەم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە