کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


لە سەردەمی زوحاکی ڕەوشت هیتلەرە

Thursday, 14/01/2016, 0:41


بە بۆنەی شەهیدی کردنی سێ ئافرەتی چالاکوانانی کورد لە شاری سلۆبی بەشی کوردستانی تورکیا ، لە لایەن رژێمی ئەردوگانەوە  بە ناو ..... سیڤا دەمیر  و پاکیزە نایەر و فاتیمە وەیار .

سێ  چالاکوانانی
 کورد
لە شارێکی  دێرینی
کورد 
لە سلۆبی
هاتنە
 سەر شەقام و
ویستیان 
دەنگیان بگەیەنن
 بە رژیمی ئەتاتورک
ئەو ڕژێمەی 
بەم ڕوژگارە
بە دە یان گەنج
دەکوژی
بە خوێنی کورد
دڵی ڕە شی
تەسکینی دێ
دەسترێژیان 
لێ دەکەن و
خەلتانی  خوێنیان
دەەکەن 
هەڵبەتە 
ئەوان
 شەهیدی خاکن
ئەردوگانیش
رۆژی خۆێ دێ

گەریلایەکم بینی
خانمێکئی
 شوخ و شەنگ 
لە جوانیدا
وێنەی کەم بوو
دڵە ناسکەکەی
شیدای ئاڵای 
خاك و گەل 
بوو
هاوڕیی
  ئاسک مامزو
خۆری کەل بوو
بە هاوڕی.... بانیان
ئەکردین
هەر وەک 
خوشک و برا
لەسەنگەرە
ئەجەنگین

شرفانانێکم بینی
خانمێکی قارەمان
لە جوانیدا
چرای شەوی 
  سەنگەر بوو
لە رێگای 
خەبات ومەرگە
بە چەکێکی 
 دەستی  شەهید
سنوری خاکی 
ئە پارێزی
شەوی  بەرۆژ
ئەسپارد 
دڵدارێک بوو
عەشقی ڕۆلەو
ڕۆژی تازەی
گەلی کورد
 بوو

پێشمەرگەیەکم 
بینی
کیژیک بوو
هەتا بڵێی 
 شۆخ و شەنگ
پرچی ڕە شی 
ڕەشماڵی  خێڵ
لە گەڵ خۆرە 
شەڕی دەکرد
گۆلەیەکی 
بێ رەحمانە  
 لە سەر سنگی 
چەقی بوو
 لە ناو خوێنە 
چاوەکانی
لە باوشی 
فریشتەی مەرگە 
داخستبوو

گەنجێکی شەهیدم 
بینی 
یۆنەی ڕۆڵەکانی
 لە سەر سنگی 
و
دەستێکی
 لە سەر وێنە و
دەستێکی  تر
لە ناو خوێنە
سوور بووبو

بەڵام 
چینێکی بەختەوە

بەم روژگارە
ڕائەبوێرن
لە هەموو شتێک
بی خەبەر
نە مێش مێوانێانە
نەئاگایا ن
لەسەنگەرو 
خەمی جەنگە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە