کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


شەوی ........ یەڵدا

Wednesday, 23/12/2015, 21:57


شەوێک لە گەڵ سۆزی یادی شەوانی حەزرەتی نالی و لە گەل سۆزی دەنگی..... دەنگ خۆش  کاک عەدنان کەریم .
باوکی دوین
شەوی یەلدایە ... یاد 
زەرورە  ...ئەم شەو
بینای دیدەم 
بێ نوورە ئەم شەو
دڵم کۆ بەندی 
غوربەتە قوربان
رازی وە صلی  ... تۆ
 لێم دوورە ... ئەم شەو
چاوم لە نیگای
خەڵوەتی تۆیە
پەرۆشی زولفتە... دڵ
 مە عزولە ئەمشەو
کە تۆ شایانی  ...شاهی
چاو مەستان 
چی باکمە  ... دونیا
مەسرورم  ئەم شەو
لە خەونی خەوم 
ئالۆزە ... دیدەم
دیدەی   شەوی   شەم  
بێ  نۆورە ئەم شەو
خۆزگە م.... نیگای 
دیدەی تۆ ئەکا
سرنج  بۆ نیگات
مەئمورە ئەم شەو
یاران مەپرسن 
 لە حالی...... بێدار
لە کونجی  شارانە دل
یەخسیرە  ئەم شەو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە