کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئەی وه‌ته‌ن

Saturday, 10/10/2015, 0:02


چەند دیڕیک بۆ  رۆحی پاکی ئەو مامۆستایە  لە هەلەبجە  کە لە داخی نەبوونی و هەژاری  خۆی خنکاند

ئه‌ی وه‌ته‌ن له‌ یادته‌ 
برینم ده‌کولێته‌وه‌
یادی ڕۆژانی سه‌ختم
قه‌ت له‌ بیر ناچێته‌وه‌
یادی حەبس وتێ هه‌ڵدان و
یادی کوشتاری وڵات 
یادی بارانی ژه‌هرو
یادی ڕه‌وی دوور ووڵات
له‌ ده‌شتی نوگره‌ سه‌لمانه‌
خه‌می دڵ ئه‌ژێتەوە

ئه‌ی وه‌ته‌ن سه‌رده‌مێکه‌ ‌
به‌خته‌وه‌ران شاد بووه‌
به‌ڵام خه‌می هه‌ژارانت 
برینه‌ ده‌کولێته‌وه
ژانی دڵم هه‌مان ژانه‌
‌له‌ ناخمدا سه‌ر ده‌کا 
یادی نه‌بوونی  و ڵات
چه‌رخێکه ده‌خولێته‌وه‌‌
توڕه‌یی گه‌نجه‌کانمان
گۆمی خه‌مه‌ په‌نگ ده‌خوا ت
یاسایان به‌سه‌ر بێ چاره 
هه‌رده‌م.....ده‌ڕشێته‌وه

ئه‌ی وه‌ته‌ن قه‌ت مه‌پرسه
بۆ زوخاوم  ده‌ر ئه‌خه‌م
بۆ چی گه‌نجانی ووڵاتم
کۆچ وباری به‌خت ده‌که‌ه‌ن
ڕێگایه‌که‌   یان ده‌ گا ت
یاخوود سه‌رئه‌نێنه‌وه‌‌‌
به‌خته‌وه‌ران رۆژیان خه‌ونه‌
بۆ سه‌رده‌مێک ده‌نگ ئە‌ده‌ن
به‌ڵام ده‌سته‌ی گه‌نجه‌کانم
له‌ خه‌مه‌ ئه‌توێته‌وه‌‌‌

ئه‌ی وه‌ته‌ن چۆن قبوڵته‌ ؟
داهاتی وڵاتت  ئەبەن
واسه‌ر له‌ نوی له‌سه‌ر مووچە‌
خه‌ریکه‌ شه‌ڕ بێته‌وه‌
بڵی مووچە  بۆ هه‌ژار ه
با ئیتر به‌س بێت قه‌پاڵ
جارێک یادی ڕابردوو که‌ن
هه‌ژارتان بیر بێته‌وه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە