کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


دوو دیمه‌ن ...و...دوو ڕووداو

Thursday, 28/04/2011, 12:00



1
سه‌رجه‌م
چۆله‌که‌کانی
دارستانی چرکه‌ی ئازاد
له‌ گه‌ڵ گزنگی به‌یاندا
جریوه‌یان ده‌گه‌یشته‌ گیۆ
دڵدارانی ئاوازی ده‌نگ
به‌ ڕه‌نگی گول و
لێوی ماچ
نامه‌یان..... ئه‌هۆنییه‌وه‌‌‌‌
دڵدارانی چرای ئازاد
له‌ سه‌ر لقی دارێکی زه‌رد
ئه‌وینیان ئه‌ خوێنده‌وه‌ ‌
گه‌نجه‌کانی داری ئازاد
باوشیانن بۆ خه‌ونی وون
ئه‌کرده‌وه‌‌‌
ته‌خته‌کانی باخچه‌ی ئازاد
باسی عه‌شقیان ئه‌وه‌ته‌وه‌
2‌
له‌ پڕێکدا
ده‌ستی ڕه‌شی تاریکستان
ڕووی ئاسمانی داپۆشی
وێنه‌.... خه‌ڵتان بوو
له‌ خوێنه‌
باخچه‌ .... بۆنی ستوی سوتاندنی
گرتووه
ده‌م .....ووشک و
هاوار ...کپ و
ڕوومه‌ت ....توڕه‌
دل.... حه‌په‌ساو‌
له‌ نیوانی
دیمکراسی و
خنکاندنه‌‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە