کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


یاده‌وه‌رییه‌کانی ........ کۆ ڕه‌و!

Saturday, 03/04/2010, 12:00


له‌ رووداوه‌کانی

کۆ ڕه‌وی دووره‌ ووڵاته‌

هه‌ موومان

له‌ دوو ئاوه‌ کۆ بووینه‌وه‌

به‌ بێ جل

به‌ بێ خۆراک

به‌ بێ پێخه‌ف

ئه‌تومبێله‌کانی ئێران

خواردنیان هه‌ڵئه‌دا

یه‌کێک دهیگرته‌وه‌‌

به‌ده‌یان سه‌یریان ده‌کرد

کیسه‌یه‌ک برنج

که‌وته‌ ژێر ده‌ستم

ویستم هه‌ڵی گرم

سمێڵ زلێک لێی سه‌ندم

هه‌رچه‌نده‌ لێی پاڕامه‌وه‌‌

هه‌مووی برد وو به‌شی نه‌دام

به‌ هه‌موومان

یه‌ک به‌تانیمان ده‌ست که‌وت

هه‌مووی وه‌ک بێچووی ئاژه‌ڵ

کۆ ئه‌بووینه‌وه‌ له‌ ژێریا

چه‌نده‌ها مندال ئه‌مرد

چه‌نده‌ها پیری په‌ککه‌وته‌

له‌ ڕێگادا جێ ده‌ما

له‌ ڕێگا پیرێکمان بینی

له‌ کوونه‌ که‌پرێکدا

به‌ته‌نیا

ووتمان لێره‌ چی ده‌که‌ی

ووتی منداڵه‌کانم

بێیان ووتم

ئێمه‌ده‌ڕۆین

تۆ لێره‌ چاوه‌ڕێ به‌

دواییش له‌ ئۆردوگای ئێران

ماوه‌یه‌کمان به‌سه‌ر برد

له‌ گه‌ڵ خواردنی په‌تاته‌




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە