کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


کاره‌سات.............

Sunday, 15/08/2010, 12:00


هه‌ر له‌ که‌ناڵی
گه‌لی کوردستانه‌وه
میوانیی ماڵێکی
هه‌ژاریان کرد
بۆ خه‌ڵاتی.. ته‌نها ژه‌مێک
نانی ئێواره‌ی ره‌مه‌زان
خێزانێک ....بریتی بوو
له‌ ژنێک و دوو منداڵ
باوکیان
به‌ نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌
ژیانی له‌ده‌ست دابوو
مندال نه‌خۆش
دایک دوو ده‌ستی
ده‌سته‌ڵاتی....
پاڕانه‌وه‌
نامه‌یه‌ک بوو...
له‌ نا.... یه‌کسانی
له‌ بێ هوده‌یی...
ووشکانی دیموکراسی
له‌ ئاڵۆزیی مافی مرۆڤ
تاقمێکی به‌خته‌وه‌ر
به‌ناوی خێر
ریکلام
بۆ یه‌ک ژه‌م نان ده‌که‌ن
ئه‌م دیمه‌نه‌ سه‌یر نیه؟
له‌وڵاتی پاشماوه‌ی نه‌وت
هه‌ژارێک
بۆ ژه‌مێک نان
نزا بکات
خێر ئه‌وه‌یه‌
که‌سێک نه‌بێت
بۆ ژه‌میک نان هاوار بکات
چاکه‌ سازی ئه‌وه‌یه‌
هۆیه‌ک نه‌بێت
هه‌ژارێک دزی بکات
ئاین ئه‌وه‌یه‌
یاسایه‌کی یه‌کسانی
ماڵی هه‌ژار دابین بکات
ئه‌گه‌ر بووجه‌تان نیه‌
چوار....فێلا
وورد که‌نه‌وه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە