کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


شیعرێکی یاخی لە وەرز!

Monday, 29/12/2014, 12:00


لە یادی گەنجێک لە کەلار کە توشی داوی خۆشەویستی دەبێت،نەیئەزانی چۆن دەرباز بێت ، بۆیە باوکی خۆشەویستەکەی بەمەسجێک ئاگادار دەکاتەوە . باوکەکە شکاتی لێ دەکا لە داد گایەک کە ئاگای لەهەستی ناخی مرۆڤ نیە چگە لە نەخشەی پێنوس ، بۆیە سزای چوار ساڵی بە سەردا دەسەپێنێ بە زیندانیکردنی لە بەندیخانە ، لە ئەنجامدا بێ هیوا دەبێ و خۆنچەی ئاواتی لە زیندانە هەڵدەوەرێ. کە سەلامە موسی دەڵێت...!
/ لە سەدەی بیستەمە دوو شتی نامۆ هاتنە کایەوە لەشفرۆشی و پارێزەوانی بۆیە من لۆمەی ناکەم.

ئەگەر رۆژێک
خۆشەویستی
یەخەی گرتی
هیوای ژیانی
لێ بردێ
دلگیر مەبە
چۆنکە
نامەی خۆشەویستی
لەوڵاتی
لەمەر ئێمە
قوربانیە

ئەگەر رۆژێک
نەهامەتی
بەناخی زەوییە
بردێت
دلگیر مەبە
ئەم رۆژگارەی
لە مەڕ ئێمە
هیوا و خەونی
تێدا نیە

ئەگەر
دادوەرێکی
بێ ئاگا و
دوور
لەڕێزی
خۆشەویستی
لە پڕێکدا
یەخەی گرتی
لە قوشبنی بەندیخانە
نوقمی کردی
دڵگیر مەبە
چۆنکە قەڵەمی سزا
نەخشەی بەزەیی
لانیە

ئەگەر
باوکێک
بێ هەست
لە خەمی ئەوین
بوو بە
جامێ خم و
بەرەنگی ڕەش
دڵی حەسرەتی
خوم کردی
دڵگیر مەبە
جۆنکە
هێزی خێڵایەتی
قەدری ئەوینی
لانیە

ئەگەر قەدەری
ڕازی دل
لە ناکاودا
یەخەی گرتی
هەڵی گرتی
لە هێلانەی
مەلی خەون
دلگیر مەبە
چۆنکە دەستی
ستەمی وەرز
لە ئاخ مرۆڤ
بێبەرییە

ئای یاسا ی
هەژار کوژ و
دار دەستی
دەستی زۆردار
نەمدیت
جارێک
قەڵەمێکت
پەلاماری
زۆردارێکی سەردەم
بدات
سزای بەرپرسێک
بدات
چگە
لە پاڵ بشتی
ستەم و
وێرانکردنی
ماڵی خەم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە