کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


دووپشکی سەدەی ستەم

Sunday, 21/07/2013, 12:00






بۆ رۆحی باکی زریان بەکر

بۆ ڕۆحی پاکی ئەو کیژە چواردەی ساڵە ی ،خێر نەدیوی خەون تٶراو
کە لەبەر نەبونی دەرزی ئەنتی سکٶرپین دژی ژەهری دووپشک لە نەخۆشخانەی سلێمانی ژیانی لەدەست دا .

پەپولەیەکی ئازار
لە تارمایی گوڵزارێکە
ئاوی گوڵالەی
دەمژی
لە پڕێکدا
باڵی
گڕی
گرت و
لە پانتایی
باخی گوڵە
جامێک
ئاوی بێ خەم
نەبوو
ژانی دڵی
چارەسەر کا

ئەی باڵندە
ئاوارەکەی
قەراغی شار
هێشتا
زەڕنەقوتەی
ناو هێلانەی
چڵێک بووی
لە وڵاتی
قەزاو قەدەر
باڵەکانت
بە ژەهری
دووبشک
ژاکا
تەنها دەرزیەک
نەبوو
ڕزگارت کا
بە ملیار
خەرج دەکرێت
لە ئاهەنی ...شارێکە
بەملیار
ئەو دیو .... دەکرێت
بەلام
دەرزیەک گرانە
ژیانی تۆ
ڕزگار بکات
خەونەکانت
بە بێ بینین
کۆتایی دێت
لە کی بپرسم
لە کام
وورگ زل
کام
سمێل زل
لە دەرگای
کام
مۆڵ و
باڵەخانەی
بێ ماف
بدەم ؟
هاوارت
بۆ کوێ بەرم
لە کام بازرگان
بپرسم
بۆ چارەسەی
زامی تۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە