کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئه‌ی مانگ

Tuesday, 06/10/2009, 12:00

















ئه‌ی مانگ من و تۆ

هه‌ردوو هاو ده‌ردین

هه‌ردوو گرفتار

هه‌ر هه‌مان ده‌ردین

تۆ وێل و ره‌نگ زه‌رد به‌ ئاسمانه‌وه‌

من له‌تاراوگه‌ی دوور شارانه‌وه‌

ده‌خیلم ئه‌ی مانگ قیبله‌ی هه‌ژاران

ده‌رمانی ده‌ردی ده‌ستی زۆرداران

شه‌وێکه‌ و ئه‌م شه‌و بگه‌ره‌ فریام

بی دوست وهاوده‌م له‌ ژوری ته‌نیام

ئه‌ی مانگ تۆ قیبله‌ی کۆی هه‌ژارانیت

تۆ چیای به‌رزی لی قه‌وماوانیت

ده‌مێکه‌ گه‌لم ...ته‌فرو تونایه‌

گیرۆده‌ی ده‌ستی ده‌ست ڕه شه‌بایه

له‌ لای ده‌سته‌ڵات هه‌ر شه‌ڕه‌گایه‌

ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی ده‌رباز ده‌کات

به‌ سوجی دۆلار پێی ئه‌ڵین کاکه‌

نه‌بووێش جه‌قیوه‌ له‌ قوڕی خاکه

ئه‌ی مانگ غه‌ریبم قه‌درم بزانه‌

جامی غه‌ریبی به‌های گرانه‌

ده‌میکه‌ ریسوای کۆچی شارانین

ده‌مێکه‌ هیوای گوڵی یارانین

هه‌رتۆ له‌ده‌ردی خه‌مم ده‌زانی

هه‌ر تۆ یاوه‌ری چیای خه‌مانی

ئه‌ی مانگ فرمیسکت له‌ چاوان پر که

چاوی نه‌زۆکم سه‌ودای تۆ ده‌کات

تۆش وه‌ک من ریسوای له‌خاک نیشتیمان

بستێک خاکیان جێ نه‌هێشت بۆمان

تێدا بسره‌وین....ئۆخه‌ی وڵاتمان

یادی که‌ینه‌وه‌ رۆژی خه‌باتمان

له‌ شارو دێمان قورسایی گڵه‌‌

تۆپ و ته‌یاره‌ ...هه‌ر خورپه‌ی دڵه‌

سه‌ر له‌نوی شارمان وا وێران ده‌بێت

خه‌می کاره‌با ش له‌وێ بوه‌ستێت

سه‌رم سه‌ر سامه‌ له‌پشتیوانم

له‌ لای هه‌موویان وێرانه‌ ناوم

به‌ داخی دڵی پر په‌ژاره‌وه‌

سه‌ر له‌نوێ وڵات گیرۆده‌ی ڕه‌وه‌‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە