کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


کێیە لایەقە بە پەیکەری زێڕینی کورد...کێیە لایقە بە خەڵاتی نۆبلی کورد ؟

Monday, 03/06/2013, 12:00



لە رێزلێ نانی شەهیدێکی ڕێگای مرۆڤایەتی ،کاک هوشیار بیاوێڵەیی .


ناسنامە
***
هەرلە مندالییەوە
شەیدای خەباتی
ڕێگای مەرگ
بوو
بۆیە لە هەلگرتنی
مینە
هەردوو قاچی
لە دەست ئەدات
یەکێکە
لە پێشمەرگە دێرینەکان
لە باوش گرتنی
مرگدا
چەندین جار
بریندار بووە

لە ساڵانی
نەوەتەکان
لە شاری ئەهوازە
خولی
هەڵگرتنی مینی
خوێندوە
هەر لە پێشمەرگایەتیدا
قاچێکی لەدەست ئەدات
بە قاچێکی
دروست کراو
لە ئێرانەوە
دەگەڕێتەوە
کوردستان
هەر لەدوای
ڕاپەڕینەوە
لەگەل
حەوسەت
پێشمەرگە
ڕێگایان
بۆ پاک دەکاتەوە

هەر لەگوندی
هیز ئەباد
سێ سەد هەزار
مین لائەبات
ناوی گوندی
هیز ئەباد
دەگۆڕرێت
بۆ هوشیار ئەباد
کاتێک
گوندێکی پێنجوین
لە مین
پاک ئەکانەوە
کۆرپەیەکی دەمرێت
بەڵام
هەر کۆڵ نادات
هوشیاری
پێشمەرگەی مەرگ
زیاتر
لە سەت وچوار
گوندی لە مین
پاک کردۆتەوە
دووملیون
سێ سەت هەزار
مینی هەڵگرتووە
براکەی لە پێش چاوی
لە هەڵگرتنی مینە
گیان لەدەست ئەدات
بەڵام ئەو ناوەستێت
دوای لەدەست دانی
هەردوو قاچی
ڕێکخراوێکی ژاپۆنی
دەیبەنە لای خۆیان
دوو قاچی دەست کردی
بۆ دروست دەکەن
کاتی ڕۆیشتنی
بۆ هەندەران
زیاتر لە سی هەزار
بێگانە
پێشوازی لێ دەکەن
ئوتومبێلەکەی
هوشیاری مەرگ
بەوێنەی مین
داپۆشراوە
ئەم قارەمانە
مەزنە
لە هەر وڵاتی تر بوایە
پەیکەری زێڕینیان
بۆ ئەکرد
بەڵام ...بەڵام
بێ کەس
مردو
کەناڵێک
باسی نەکرد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە