کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


جێم ...... مه‌هێڵه‌

Tuesday, 17/05/2011, 12:00




له‌یادی قوربانیه‌کانی ئه‌نفال و سێداره‌ دان و کوشتن و تۆقاندن


جێم مه‌هێڵه‌
من هێشتا
ناوم خه‌مه‌
بۆچی کۆڵت
له‌ قوڕی هه‌رده‌ چه‌قیوه
بۆ چی قژه‌ جوانه‌که‌ت
ڕه‌نگی ڕه‌شی پۆشیوه
بۆچی‌
بووکه‌ شوشه‌ی کۆرپه‌ت
بوه‌ته‌ شه‌نی کۆی زوخاڵ
جێم مه‌هێڵه‌
له‌ گه‌ڵ دڵێکی په‌که‌وته‌ی
دووره‌ وڵات‌
شنه‌ی بای سنووری
لێ قه‌ده‌غه‌ یه‌
ژه‌مه‌کانی
کانی نزاو
کانی ئاخه‌
قوبه‌ی قوربانیه‌کان
ده‌مه‌و به‌یان
یادتان ده‌کاته‌وه‌
چوار پارچه‌که‌م
وێنه‌ی منداڵێکه‌
زه‌ردوو لاواز
فریشته‌یه‌کی هه‌ڵهاتووی
ده‌شتی ئه‌نفال
بوو به‌ بایه‌قوشێک
خه‌راباتی ئه‌نفالی
به‌سه‌رئه‌ کرده‌وه‌
له‌ سه‌ر چڵێ دارێکی بێ گه‌ڵا
له‌ ده‌ربه‌ندی که‌لی گه‌رمیان‌
ئه‌نیشته‌وه‌
گۆرانیه‌کی له‌ به‌رده‌م بوو
هه‌ر بۆ خۆی ئه‌یوته‌وه‌
پیته‌کانی پێک هاتبوون
له‌ ووشه‌ی خه‌م
له‌سه‌ر مێزه‌ شکاوه‌که‌م
دووخوانم ئاماده‌ کرد
ئه‌گه‌ر خه‌ونه‌
ده‌ست بێنه‌
ئه‌گه‌ر یادیت
دڵم به‌ره‌
ئێوه‌ ڕێگای چربه‌تان گرتووه‌
منیش شنه‌ی بایه‌کی بێ هه‌ناسه‌م
چوار ڕه‌نگی ئازاری وڵاتی
به‌ش کردووه‌
ئازارت له‌ سنوره‌وه‌
ده‌ست پێ ده‌کات
بێ بارانی
قات و قڕی
په‌ت سێداره‌ و
تۆقاندن و
گه‌نده‌ڵی
ئازارت خوێنه‌ ده‌ڕژێت
هه‌تائیستا
چوار پارچه‌که‌ی وڵاتم
ڕێ پێوانی مه‌رگه‌ و
کۆڵی له‌ خوێنه‌ که‌وتووه
دڵ بێ چراو شه‌وه‌ زه‌نگه‌
ده‌ستت به‌رزکه‌
ئه‌وه‌ منم
هاتووم ناوی نوگره‌ سه‌لمان
بسڕمه‌وه‌
مل له‌ په‌تی سێداره‌
یاخی بکه‌م
چه‌ند ده‌ست و قاچ و ملوانکه‌
بوونه‌
بووکه‌ شوشه‌
مه‌رگ باوشی بۆ گرتووه‌
هه‌ر شۆڕشه‌و
له‌ سه‌ر ڕووی
زه‌رده‌خه‌نه
بێ قاچ ده‌روات‌
دوای چل سال
مه‌ودای پیری
له‌ چاوی....... گه‌نجه‌کانتدا
نوستووه‌
سه‌یری ده‌ستی تاپۆی
بێ مۆڵه‌ت ده‌کات
زه‌رده‌خه‌نه‌ت ناچارییه‌
ته‌قه‌ مافی سڕ کردووه‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە