کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


یادی ئه‌نفال

Friday, 15/04/2011, 12:00






یادی ڕه‌شپۆشی ئه‌نفال
په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه‌
به‌سه‌ر ڕه‌وشت و ئاینه‌
ده‌سه‌ته‌کانی ڕه‌شی ئه‌نفال
جیاوازییان نه‌کرد
له‌ نیوانی منداڵ و گه‌نج و پیره‌
هه‌تا ئیستا
ڕۆحی پاکیان
په‌پوله‌یه‌‌
له‌ نیوانی ئه‌رزو ئاسمان
مێشێکی بال ئاوییه‌
له‌ ناخی هه‌نگی ویژدانه‌
دوای ڕوخانی قه‌ڵای سته‌م
دوای تێپه‌ڕبوونی دوو قه‌رن
ده‌سته‌ی نه‌وه‌کانی ئه‌نفال
سه‌رله‌ نوێ ئه‌نفال ده‌کرێن
به‌رپرسه‌کانی که‌یس ئه‌نفال
هه‌تا ئیستا به‌رپرسن
خوێنی میله‌ت ده‌مژن
له‌ ده‌وریانه‌
حه‌ره‌س و کۆشک و ته‌لار
به‌ ده‌ستی ڕه‌شی گه‌نده‌ڵ
نه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵ
دروست ده‌که‌ن
خونچه‌کانی نه‌وه‌ی ئه‌نفال
له‌بندا خونچه‌یان ده‌برێت
هه‌تا ئیستا
ده‌شتی بیابانی گه‌رمیان
قاقڕی
برسێتی و
تۆقاندنه‌
ده‌سته‌ ڕه‌شه‌کانی ئه‌نفاڵ
به‌رپر س و داگیر که‌رن
کیژه‌کانی قوربانییه‌کان
به‌زه‌بری پاره‌ ده‌فرۆشرێت
گه‌نده‌ڵه‌کان ده‌یانهێنن
ده‌ستی ڕه‌شی که‌یسی ئه‌نفال
تێکه‌ڵه‌
له‌ گه‌ڵ ده‌ستی گه‌نده‌ڵه‌
شه‌رمه‌زارنین
چۆن کیژه‌کانیان ده‌هێنن؟
ئێوه‌ به‌ باپیریان ئه‌چن
دڵیان له‌ خاک زه‌وت ده‌که‌ن
هێلانه‌ی خۆشه‌ویستییان
تێک ئه‌ده‌ن
ماڵیان وێران ده‌که‌ن
ده‌ستی ڕه‌شی که‌یسی ئه‌نفال
ده‌ستێکه‌
تێکه‌ڵه‌
له‌ گه‌ڵ ده‌ستی گه‌نده‌ڵه‌
له‌ گه‌ڵ جرجی وورگ زل و
له‌ گه‌ڵ
که‌له‌ بۆچی گه‌له‌
ئیتر
باوی نه‌ما
میله‌ت کڕنۆشتان
بۆ به‌رێت
ئه‌مڕۆ هه‌ژار
ده‌می هاواری کۆی گه‌له‌‌
دائه‌به‌زێت و
ده‌بێته‌
گڕی هاوار
ده‌ستیان له‌ گه‌ڵ
ده‌ستی ئاسمانه‌ به‌نده‌
هاوار ده‌که‌ن
دژی گه‌نده‌ل
کاتی به‌ڵێنی سه‌ر کاغه‌ز
دووباره‌ بوونی به‌سه‌رچوو
ئیتر به‌سه‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە