کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


دیمەنێکی ..........ڕووداوی خەم

Wednesday, 11/09/2013, 12:00



لە بەرم ئازارەکانی کاک جیهاد دڵپاک ، سەر دائەنوێنین هیوادارین بە زووترین کات چاک ببێتەوە و بگەڕێتەوە ناو ماڵ و خێزان و هاوڕێکانی لە لانەی هونەرمەندان .
باوکی دوین

ئەی
پەیکەری خەباتی نوێ
ئە ی
پەڕە گوڵە
ژاکاوەکەی
دەشتی گەرمیان
قەڵای
شانۆی لانەوازان
چاک بزانە
لەوڵاتی
داهات و گۆڕ
لەوڵاتی گیرفانی
زۆر
ئەوەی
هێشتا
بێ لانەیە
ئەوەی
لە مەرگە
دانەیە
هێڵی زامی
هونەرمەندە

لە بەر چاوتان
گڕی هاوار
شەقڵی هونراوەی
شکاند
بە بڵێسەی
مەشخەڵی سوور
یادی نەورۆزتان
ڕاپەڕاند
لەوڵاتی
بیروهۆشی خێڵایەتی
لەوڵاتی
کەسایەتی و کوردایەتی
کێ یادی شەپۆل دەکات
کێ یادی
مەلەوەری
گوڵزار دکا
كێ باسی قەڵەمی
ئازار دەکا
زەمەن
هێزێکی بێ دەستە
گەندەلیش ئامرازێکە

کاتێک زانێم
لەوڵاتی تەلاری ڕۆژ
لو وڵاتی خەونی زەبوون
هێشتا تاریکە شەوە
دەستم خستە سەر برینی
زامەکانتان
کێ بێت ؟
پەڕەی خەونەکانت
بلاوێنێ
دەست لەملی
یادت بکات
رۆژێک دێت و
هونەری خاک
رێز لەگەورەییت
بگرێ
رووبار
نهێنی سەما ی عەشق
بدرکێنێ
با
بۆ گەڵا وردیلەکان
کڕنۆش بەرێ
ئەی هونەمەندی
خاکی وێڵ
تۆ دەروازەی
دەرگای بەرزی
هونەرمانێ
تۆ دەسمایەی
دەستکەوتمانی
تۆ خورپەی
دڵ و
دڵۆپی
فرمێسکمانی
ئێمە لە گەڵ ئازارتاین
ئێوەن
تەنها
خامەی دێڕی
چینی هەژار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە