کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


له‌وه‌ته‌ی هه‌م

Monday, 21/12/2009, 12:00


هه‌ژار

*****



له‌وه‌ته‌ی هه‌م نان و ووچان

له‌هه‌وارگه‌ی قه‌دباڵێکه‌

ئه‌وه‌ی پێکای هه‌ر بۆ ئه‌وه‌

له‌وه‌ته‌ی هه‌م

دیلی ئافه‌رت چاره‌نووسه‌

هه‌ر ده‌سته‌ڵات سه‌رکه‌وتووه‌

له‌ وه‌ته‌ی هه‌م هیوای مرۆڤ

هێشتا خه‌وه‌

له‌وه‌ته‌ی هه‌م زه‌حمه‌تی ڕه‌نجی ژیان

ژه‌مێک تێر ناکات له‌ ڕه‌وه‌


له‌وه‌ته‌ی هه‌م

سار دو سه‌رمای گشت وه‌رزه‌کان

ته‌نها له‌ سه‌رمن که‌وتووه‌

وتیان وتیان

هیوای سوور

چرایه‌کی هه‌ڵکردووه‌

لای من به‌نده‌ خه‌ونی ژیان

له‌وه‌ته‌ی هه‌م

ئاهه‌نگی ده‌سته‌ڵاته‌

لای ئه‌و به‌زم وزه‌ماوه‌نده

بۆ هه‌ژاران وکۆچ و به‌نده‌

له‌وه‌ته‌ی هه‌م

ته‌نها به‌فری چیاکان

سه‌بورییه‌ک

ئه‌داته‌ خوێنی شه‌هیدان

ناو پێشمه‌رگه‌

له‌ لایه‌ک نه‌خشی دڵه‌

له‌ لایه‌ک تر

سروودی له‌بیر چووه ‌

کیژان سه‌نگه‌ری خه‌باتن

پیاوانی هه‌ردوو ووڵات

ڕاویان ده‌که‌ن

تێوه‌رێکه‌ پاش گه‌ز بووه‌

له‌ وه‌ته‌ی هه‌م حه‌ق و شمشێر

دوو جه‌مسه‌رن

هه‌رچه‌ند حه‌ق

نه‌ گۆڕبووه‌‌ له‌ ڕووی حه‌قه‌

به‌ ڵام شمشێر

ده‌سته‌ڵاته‌ به‌سه‌ر حه‌قه

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە