کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


یادی شاعیری نه‌ته‌وه‌ ئه‌حمه‌د موختار جاف و نیشتمان

Tuesday, 02/11/2010, 12:00




له‌ خه‌و هه‌سته‌ دره‌نگه‌
هه‌ر چه‌ند ه‌ . شه‌وه‌ زه‌نگه‌‌
میله‌تی کورد خه‌و زه‌ررتانه‌
ووڵات بێ یاروبێ یاوه‌ر
بێ وه‌ته‌ن . ماڵی وێرانه‌
ده‌ساهه‌سته‌ ئه‌ نه‌وه‌ی له‌ خاک مه‌حرووم
به‌ خێرایی بیبرن ئه‌و ڕێگه‌ی وا له‌ به‌رتانه‌
کۆڵنه‌ده‌ن له‌ زانین مافی میله‌ت ڕاگرن
گه‌نده‌ڵی و جاشایه‌تی نیشانه‌ی دوا که‌وتنمانه‌
هه‌رچه‌نده‌ بڕیک ئاواتمان به‌ پاره‌ دێته‌ دیی
به‌لام یادی ده‌ستی گه‌نده‌ڵ برینێکی بێ ئامانه‌
به‌ خۆڕایی له‌ ده‌ستی مه‌ده‌ن ئه‌م خاکه‌ شیرینه‌
به‌ شه‌کانی خاکی ووڵات ڕێی ڕاستی باوه‌ڕمانه‌
چاک بزانن ...
کورد له‌ کوێ بێت له‌ هه‌رده‌و چیای ووڵات

ماڵی خۆێه‌ ...مافی خۆیه . به کوێرایی ناحه‌زانه
چه‌ند ...
نازی شاخی ووڵاتمان هه‌ڵگرن هێشتا که‌مه
هه‌ر ئه‌وه‌ له‌ هه‌موو که‌س زیاتر دڵسۆزتانه‌
ده‌سته‌کا ن...
رۆژێک دۆست وبه‌ده‌یان ڕووی ره‌شی شه‌ڕ
به‌رده‌وام هه‌وڵدانی کۆڕی ڕۆژی ناته‌باییمانه‌
کوردان ڕووی یه‌ک باوه‌ڕه‌و یه‌ک زمانی نه‌ته‌وه‌
جیاوازی زمانی کورد نیشانه‌ی یه‌ک بوونمانه‌
ڕێزو حورمه‌تی خاک بگرن که‌م نیه‌ هه‌رگیز وه‌ته‌ن
هه‌ر چه‌نده‌ خاکی وه‌ته‌ن تاپۆی ده‌ستی ئه‌وانه‌‌
زمانی حاڵی ئه‌حمه‌د تێ ده‌گات باری ووڵات
چۆنکه‌ هیوای چوار پارچه‌ی دڵ شه‌تڵی یه‌ک گوڵستانه‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە