کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


رژێمی جه‌نگ

Thursday, 29/07/2010, 12:00














سه‌ربازه‌کانی رژێمی وڵاتێک
به‌ ناو ئیسلام
له‌ سه‌ر چیای به‌رزی کورد
له‌ خاک و ئاوی نیشتمان
دوو ئافره‌تی گه‌ریلا
ئه‌تک ده‌که‌ن
میشکیان به‌ قۆناغه‌ تفه‌نگ
ئه‌ته‌قێنن
ته‌رمه‌ پیرۆزه‌کانیان
ڕووت دکه‌نه‌وه
له‌ سه‌ر سنگیان
به‌رووتی‌
وێنه‌ ده‌گرن

شێوه‌ی ئه‌م دڕنده‌یه‌
ده‌ستی فیرعه‌ون
ده‌ستی هیتله‌ر
ده‌ستی ئه‌نفال
نه‌یکردووه‌
چاوی مرۆڤ
نه‌یبینیوه‌
مه‌ گه‌ر هه‌ر له‌ ئێوه‌ی
نه‌ژادی خۆپه‌رست
بوه‌شێته‌وه‌
ئه‌مڕۆ
وڵاتم خه‌مباره‌
هه‌ موو..... ده‌وستین
یه‌ک چرکه
له‌رێزنانی شه‌هید بوونتان
ئه‌مڕۆ
له‌ ئه‌تک کردنی
دوو گه‌ریلای ئافره‌تی کورد
ئابڕوو
سه‌رده‌مێکی سڕه‌
شه‌ره‌ف بۆ خۆی
سه‌ره‌ و خواره‌‌
ویژدان
ده‌ستی به‌رژه‌وه‌نده‌‌
نه‌ ئیمان نه‌ نه‌ته‌وه‌
هه‌مووی ئه‌فسانه‌ی مه‌ ته‌ڵه‌
وێنه‌ی ئه‌تکی ئێوه‌
متمانه‌ی شه‌ره‌فی گه‌له‌
من سوتاندنی جووه‌کانم
به‌ده‌ه‌ستی هیتله‌ر
بیستووه‌
له‌ کوشتنی ئه‌رمه‌نه‌کان
یۆهان بامۆک
به‌ڵگه‌یه‌کی زیندووه‌‌
من دڕه‌نده‌یی ئه‌تاتورکم
خوێندووه‌
ئه‌مه‌ی ئێوه‌
جاشه‌کانی ده‌ستی ئه‌نفال
نه‌ی کردووه‌
ئه‌مرو له‌ ئه‌تک کردنی
دووگه‌ریلا
میله‌ت سه‌رسام
ئاڵا سه‌رو خوار بووه‌
پرسه‌ هاوار
خوا دڵته‌نگ
شه‌ره‌فیش تا سه‌ر ئیسقان
ئابڕوی چووه‌
وه‌ره‌ کورده‌
تۆکه‌ی سه‌رشۆڕیت
قبوول کردووه‌
خۆ تۆ له‌سه‌ر
دۆسیه‌ی شه‌ره‌ف
دونیایه‌ک هه‌ڵئه‌گێڕیت
ئیستا بۆچی حه‌یای کوردت
له‌بیر چووه‌
ئه‌ی پێشمه‌رگه‌
شه‌هید بوونتان
ئازاری خورپه‌ی دڵه
له‌ به‌ر ئیوه‌
ده‌مان وشکه‌
دڵمان ته‌نگه‌
باسی ئێوه‌
چرای شه‌وی
شه‌وه‌ زه‌نگه‌
کاره‌ساتان
به‌های ویژدانی
گه‌لێکه‌‌‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە