کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


له‌یلی قاسم ئاخت........ برینێکی کوشنده‌یه

Thursday, 12/05/2011, 12:00



له‌ یادی شه‌هید کردنی له‌یلی قاسم و هاورێکانی


ئه‌ی فریشته‌ی ده‌ریایی لم
ئه‌ی ڕێبازی گه‌ل یان نه‌مان
ئه‌ی په‌پوله‌ی لێوار گه‌رمیان
کاتی له‌ سێداره‌ بوونت
به‌ جلی کوردییه‌وه‌
پێشوازی مه‌رگت ده‌کرد
دوا په‌یامت .........
یان نه‌مان.... بوو
یان کوردستان
هه تا ئیستا
په‌ت سێداره‌
له‌ ئاست باڵات شه‌رمه‌زاره‌
چۆن توانی سیداره‌ی مه‌رگ
قاره‌مانێک هه‌ڵبواسێت
پێشوازی داستانی تۆ و
قازی گه‌وه‌ره‌
له‌ یه‌ک ده‌چێت
دوای سه‌فه‌ری مه‌رگتان
ده‌ستی شپرزه‌ی سێداره‌
به‌ سزای گه‌ل چوو
به‌ ڵام به‌ڵام
گه‌لێکتان به‌ چێ هێشت‌
هه‌تا ئیستا
هه‌ر ئاواره‌یه‌و بێ چاره‌
ڕۆڵه‌کانت
له‌ نهۆمی کۆشتن و تۆقاندنه‌
سه‌ر ئه‌نێته‌وه‌
ده‌یان گه‌نجی خێر نه‌دیو
له‌ به‌رده‌م خه‌ونه‌کاندا
کوژران
له‌ باتی خه‌ون
خۆل ده‌میانی پڕ کرده‌وه‌‌
ته‌نها پرسیار
ئگه‌ر لێر بوایه‌ی‌
ئه‌مانه‌تان قبوول ده‌کرد؟
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە