کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئاخت له‌ دڵه‌ نیشتمان

Sunday, 01/05/2011, 12:00





سه‌دان ساڵه‌
خوێن له‌ سووجی ئاسمانه‌وه‌
دێته‌ خوار
باران وه‌رزی سته‌م کاره‌
مێژوو چه‌ترێکی زامداره‌
ئه‌ فڕین .....دوور ئه‌که‌وین
خه‌مه‌کانت هه‌گبه‌ی نانی
کۆڵمانه‌
هه‌وڵ ئه‌ده‌ین
له‌ بیرت که‌ین
هه‌ر ناتوانین
خه‌مه‌کان.
هه‌رده‌م
له‌ خانه‌ی دڵمانه‌
*****
له‌ زه‌مه‌نی ...ئه‌شکه‌وت و نیادرتال
له‌ زه‌مه‌نی گلگامش و ئه‌لیاژه‌ی هۆمیرۆس و
خواکانی سه‌کۆی خه‌یال
به‌ده‌یان ده‌ستی ته‌ته‌ر
هه‌ولیان کاولکردن بوو
دووریان خستی
له‌ سنووری گه‌شی وڵات
سروشتی تاقه‌ وێنه‌که‌ت
پارجه‌ پارچه‌ ئه‌کرا
به‌ڵام هه‌ر له‌ ده‌ڵمانی
*****
له‌ ڕۆژانی ده‌ستی سته‌م
کۆشتن و تۆقاندنی نه‌وه‌کانت
شاکاری ده‌ستی شه‌ڕ بوو
هه‌ر ئه‌ما ن ووت قه‌یناکه‌
رۆژێک هه‌ر دێ
پارچه‌کانی خوێنی دڵ
سه‌ر له‌ نوێ یه‌کتر بگرێت
زاری دایکی بێ زوبان
سه‌ر له‌ نوێ زۆبان بگرێت‌
هه‌ر ئه‌مان ووت قه‌یناکه

*****
به‌ڵام له‌سته‌م سته‌متر
ده‌ستی خۆ خۆیی سته‌مه‌
له‌ سه‌رده‌مێک
له‌ باتی ئارد
گه‌چیان پێمان ده‌کرد
به‌نان
له‌ باتی گۆشت
مندال په‌نجه‌ی خۆی ده‌خوارد
ئه‌مان ووت ده‌ستی دۆژمنه‌
****
ئئێستا ..... دوو ده‌س
ویژدان.... ئاواره‌ ده‌کات
ده‌ستێک ده‌ستێکی دێرینه‌
قه‌پاته‌
دووشه‌ش له‌لای جۆکه‌ره‌
به‌ڵام ده‌ستی گه‌نجی.......
خێر نه‌دیوی دووره‌ وڵات
ده‌ستی هه‌ژار
ده‌ستی زه‌ڕنه‌قوته‌ی ئه‌نفال
له‌ ژێر ده‌ستی سته‌مه‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە