کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


یادی گه‌وره‌ی قانیع و ................دینار

Wednesday, 07/07/2010, 12:00



سه‌لامه‌ موسی ده‌لێت
شته‌ تازه‌ بابه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی بێسته‌م
له‌ش فرۆشی و پارێزه‌ره‌......مه‌به‌ستی ئه‌و پارێزه‌ره‌ی
که‌ به‌ ناحه‌ق بێ تاوانێک تاوانبار ده‌کات یاخوود به‌ پێچه‌وانه‌وه‌
من لای خۆمه‌وه‌ ده‌لێم جگه‌ له‌و دوانه‌ هه‌ر وه‌ها دکتۆریش‌
ئه‌و دکتۆره‌ی به‌ گیانێکی دڵسۆزانه‌ ته‌ماشای نه‌خۆشێکی هه‌ژار نه‌کات ‌
ونه‌خۆش به‌کار بهێنێت بۆ قازانجی تایبه‌ت‌
*******
دینار

ئای چه‌ند ده‌ردت سه‌خته‌
ئه‌ی دینار
دواکه‌وتنی میله‌تێک
هه‌ر به‌ تۆوه‌ به‌نده‌
تۆ نه‌بیت
میله‌ت ئاسوده‌یی به‌خته

نشتیمان دۆڕاندن و
زه‌وت کردنی کیژێکی گه‌نج
له‌ ماڵی پیر
ژن هێنانی دووباره‌ و
پیاو کوشتن و
زه‌برو زه‌نگ و
گه‌نده‌ڵی و
ده‌ست درێژی گیرفان و چه‌ک
هه‌ر به‌ تۆوه‌ به‌نده

به‌ بینینی سوچی تۆ
مرۆڤ ره‌فتار له‌ده‌ست ئه‌دات
به‌ بینینی سوچی تۆ
ناوی میله‌ت دووبه‌شه
جۆرێک بوغراو ڕوو له‌ئاسمان
چینێک ده‌ستی له‌ پاشماوه‌
به‌شه‌
مل له‌خوار و
ڕوو له‌ ئه‌رز و
نه‌گبه‌ته‌

به‌زه‌بری تۆ
مافی مرۆڤ له‌پێ ئه‌کرێت
زار دائه‌خرێت
دڵ ئه‌فرێت
به‌ هۆی تۆوه‌
پانتایی
شاری ئێمه‌ خه‌مه‌

ته‌لار ئاسمانی ڕۆناکی داپۆشیوه‌
دیمه‌ن جوانه‌و
دڵ ماته‌مه‌
قه‌ڵه‌م له‌ده‌ستم ڕا ده کات
جڵه‌وی ناخم
ده‌گرم
به‌ڵام خه‌م
بۆ خۆی خه‌مه
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە