کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


دایه‌ گیان

Monday, 30/11/2009, 12:00













دایه‌ی

ساباتی چڕۆ ووشک بووه‌کانی

ده‌شتی گه‌رمیان

هه‌رده‌م ویستم

رازێت بکه‌م

بوی به‌ گرێ ئاگر و

کڵپه‌ت ‌دا له‌دڵمدا

چۆن دڵت هه‌لبژێرم

فرمێسکه‌کانت بسڕم

هه‌رده‌م توڕه‌و نارازی بووی

مافی خۆت بوو به‌م ژیانه‌ قایل نه‌بوی

دایه‌ی ڕه‌ش پۆشی ده‌شت گه‌رمیان

دایه‌ی رۆڵه‌یی ئاواره‌کان

له‌بیرمه‌ ده‌سته ‌بی هێزه‌کانت

تامی چێشته‌ تام خۆشه‌که‌ت

کاتێک تارماییت ده‌بینم

چاوم فرمێسک ڕاناگرێت

هه‌ر دێمه‌نته‌ چاو دسڕێت

ئه‌ی فریشته‌ی گوڵزاری دل

سێبه‌ره‌که‌ت هێشتا سۆزه‌

له‌ خه‌ڵوه‌تگای په‌رده‌ی شه‌وه‌

ته‌نها لاوانه‌وه‌ی تۆیه‌

هه‌تا ئیستا مه‌دای خه‌وه‌‌

تۆ له‌غوربه‌تی دووری من و

منیش له‌ غوربه‌تی رۆژگار

هه‌ردوو دوورین له‌ سکاڵای

دایکی یادگار

شادیم په‌ڕه گوڵێکه‌

له‌ هۆنراوه‌ی چیرۆکی خه‌م

په‌ڕه‌ په‌ڕه‌ هه‌ڵئه‌وه‌رێت و

ناگاته‌ سۆزی نیشتمان

ئه‌ی دایه‌ گیان

هه‌تائیستا هه‌مان وه‌رزه‌

له‌ هه‌رده‌ی خێڵی ئه‌نفاله‌

هه‌تائیستا کۆرپه‌یی خه‌م

نه‌زۆکه‌ له‌ده‌شت که‌لاره‌

یاده‌کانت کۆتریکی باڵ نه‌خشینی‌

سه‌رپۆش ڕه‌شه

دخوێنێت و ده‌ڵێت

که‌ی سۆزت چیروکی

مرۆڤ و هه‌ست ده‌ڵێته‌وه‌؟

که‌ی مانگ و رۆژ به‌ یه‌ک ده‌گه‌ن

زه‌رده‌خه‌نه‌ی کۆرپه‌یی خه‌م ده‌ژێته‌وه؟‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە